بریارە سبەی شەو لە میانی یارییەكی دواخراودا یانەی ریاڵ مەدرید رووبەرووی یانەی سێلتا فیگۆ ببێتەوەو ئەو یارییەش چارەنوسی بونە پاڵەوانی لالیگا دیاری دەكات.
كارگێری بەرشەلۆنە بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بریارری داوە بری سێ ملیۆن یۆرۆ دیاری پێشكەش بە یاریزانای سێلتا فیگۆ بكات لە ئەگەری بردنەوەی ئەویارییە.
ئەگەر ریاڵ مەدرید ئەو یاریە بباتەوە بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزی لالیگا بەڵام لەگەری دۆراندا ئەوا بەرشەلۆنە دوای بردنەوە دەبێتە پاڵەوانی خولەكە .
یارییەكە كاتژمێر 10:00ی شەو دەبێت لە نێو یاریگای سێلتا فیگۆدا.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure