به‌هۆی شێوازی نانخواردن و تێكچوونی هاوسه‌نگی هۆڕمۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش له ژیانی مرۆڤه‌كاندا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هۆكار بۆ هه‌راسانبوون، چونكه هه‌موومان ده‌مانه‌وێت ببین به خاوه‌ن پێستێكی جوان و ساف، به‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نا بۆ ئه‌و ده‌رمانانه ده‌به‌ین كه پێكهاته‌ی مادده‌ی كیمیایین له ده‌رئه‌نجامیش سوودیان نییه. بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانترین شێوه پێستت دووربكه‌وێته‌وه له زیپكه‌ی سه‌ر پێست و ژێر پێستیش، نهێنییه‌كه‌ی سروشتی هه‌یه كه ئه‌وه‌ش ته‌ماته‌یه، یه‌ك ته‌ماته بكه به دوو قاشه‌وه‌و به‌نه‌رمی له پێستی رووخسارت پخشێنه. به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی پزیشكانی بواری ته‌ندروستی، به‌هۆی به‌كارهێنانی ته‌ماته بۆ سه‌ر پێست ئه‌و ڤیتامینانه به پێست ده‌به‌خشیت كه پێویستی پێیه‌تی، به‌وشێوه‌یه‌ش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گۆڕانكاری ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌شڵێن كه ته‌ماته پێكهاته‌ی ڤیتامین (A،C،E، B6). له‌هه‌مانكاتیشدا پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر دروستكردنی ماسك به ته‌ماته، لێره‌دا ده‌ڵێن كه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 5 كاتژمێر ته‌ماته بخه‌یته ناو ئاوی گه‌رمه‌وه تا زۆر نه‌رم و شل ده‌بێت، دواتر توێكڵه‌كه‌ی لێبكه‌ره‌وه‌و ناوكه‌كه‌ی لێده‌ركه، ئێستاش ته‌ماته‌كه وه‌ك ماسك به‌كاریبهێنه‌و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌سه‌ر پێست بیهه‌ڵه‌ره‌وه. له كۆتاییشدا ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی ته‌ماته بۆ سه‌ر پێست هۆكاره بۆ له‌ناوبردنی په‌ڵه‌و خه‌تی نه‌شیاو. خاك – س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure