پزیشكانی بواری ده‌روونی باس له شێوازی بیركردنه‌وه‌ی خانمان ده‌كه‌ن، لێره‌دا تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و كردار‌و هه‌سته جیاوازانه‌ی كه خانمان رۆژانه روبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، پێیانوایه كه خانمان ده‌بێت باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت و كه‌متر داوای لێبوردن بكه‌ن. به‌وهۆیه‌ی خانمان له كاتێكدا روبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌كردن ده‌بنه‌وه به خۆڕایی خۆیان بێتاقه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا پێویست ناكات خانمان خۆیان زویر بكه‌ن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بێتاقات بن و داوای لێبوردن بكه‌ن باشتره شانازی به كه‌سایه‌تی و ده‌ستكه‌وته‌كانته‌وه بكه‌یت. پزیشكانی بواری ده‌روونی ئاماژه به‌م خاڵانه ده‌ده‌ن داوای لێبوردنی له‌سه‌ر نه‌كه‌ن. 1- له كاتێكدا له ژیاندا سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌سه‌ر كار دامه‌زراویت، به‌هۆی ناحه‌زانه‌وه خۆت بێتاقات مه‌كه. 2- له كاتێكدا هه‌ست ده‌رده‌بڕیت و ده‌گریت داوای لێبوردن مه‌كه چونكه كرده‌یه‌كی سروشتی مرۆڤایه‌تییه. 3- گه‌ر شێوازی جلوبه‌رگت وه‌ك كه‌سانی تر گونجاو نییه، پێویست ناكات داوای لێبوردن بكه‌یت تا كۆمه‌ڵگا له‌خۆت رازی بكه‌یت. 4- له كاتێكدا هاوڕێكانت گرنگی به چوونه ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن به‌ڵام تۆ حه‌ز به‌وه ده‌كه‌یت له ماڵه‌وه بیت، پێویست ناكات داوای لێبوردن بكه‌یت. 5- له كاتێكدا كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها بۆ خۆت ده‌كڕیت كه‌سانی چوارده‌ورت به‌لایانه‌وه كارێكی دروست نییه، داوای لێبوردن مه‌كه واتا بێتاقه‌ت مه‌به. له‌وباره‌یه‌وه پزیشكانی ده‌ڵێن: هه‌ر كه‌سه‌و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و بیروبۆچوونی خۆیه‌تی، هه‌ر كه‌سه‌و له خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌تن، بۆیه پێویست ناكات خۆت بێتاقه‌ت بكه‌یت له كاتێكدا ته‌داخول ده‌كرێت باشتره شانازی به ده‌ستكه‌وته‌كانته‌وه بكه‌یت. خاك – س، ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure