18/5/2017 09:22 AM

وێنە...تابلۆیەکی پیکاسۆ بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

تابلۆیەکی وێنەکێشکی بەناوبانگی ئیسپانی (پاپلۆ پیکاسۆ ) بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی (بی بی سی) ئەمریکی تابلۆی (ڕۆڵی گوریس) کە تابلۆیەکی بەناوبانگی پیکاسۆیەو لە زیادکردنێکدا لە شاری نیویۆرك بە نرخی ٤٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.

تابلۆکە بریتیە لە تابلۆی یەکێك لە هاوڕێ نزیکەکانی پیکاسۆ کە وێنەی ژنێکە بە جلو بەرگێکی شینەوە لەسەر کورسیەك دانیشتووە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئەم تابلۆیە لەلایەن نازیەکانەوە لەماوەی ساڵانی جەنگی جیهانی دووەمدا براوە بەڵام دواتر لە لایەن جەنگاوەرانی فەڕانساوە تابلۆکە پارێزراوە.

پاپلو پیکاسۆ، وێنەکێش و هونەرمەندی شێوەکارو پەیکەرتاش یەکێکە لە گەورە هونەرمەندانی سەدەی بیست ، خاوەنی ناوبانگێکی گەورەیە بەکارە هونەریە ناوازەو ئاست بەرزەکانی.

خاك- ژیمان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved