18/5/2017 09:57 AM

سودەکانی پلازما بۆ قژ


جوانی و سەرنج ڕاکێشی قژ ویستی زۆربەی خانمانە کە ڕێگای جۆراو جۆر بۆ ئاڕایشتی قژ و ڕەونەقدار کردنی بەکار دەهێنن، یەکێکیش لەو ڕێگایانە بەکارهێنانی پلازمایە.

پلازما چیە؟
پلازما ماددەیەکی شلی دەستکەوتووە لە خوێندا، خۆراك بە خانەکانی لەش دەگەیەنێت پارێزگاری لە پێكهاتەی لەشی مرۆڤ دەکات.
 لە ئێستادا پلازما وەك چارەسەری کێسەکانی قژ بەکار دەهێندرێت بەۆ هۆیەی لە ئاوو پڕۆتینات و ئایۆنەکان پێک دێت کە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەو گەشەی خانەکانی پێستی سەر.

سودەکانی پلازما بۆ قژ:

پلازما سودێکی زۆر بە نوێبونەوەی خانەکانی پێستی سەر دەگەیەنێت قژ بەدوور دەکات لە دروست بونی کڕێشک.

پلازما سود بە گەشەی خانەکانی پێستی سەر دەگەیەنێت بەهۆی بونی کۆلاجین و پڕۆتین تێیدا کە ئەمش دەوریکی گەورە لە بەهێزکردنی قژدا دەبینێت.

ڕۆڵیكی گرنگی هەیە لە بنە بڕکردنی ڕوتانەوەی قژ و بە هێزکردنی تاڵەکانی قژ، لەهەمانکاتدا قژ بە بریقەداری و نەرمی دەهێڵێتەوە.

خاك- ژیمان
س/صحتی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved