بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له شیرینییه‌و به‌رده‌وام ده‌یخۆن، ئاگاداربن له‌سه‌ر كاریگارییه‌كانی ئه‌مجۆره خواردنانه. 1-زانایانی بواری ته‌ندروستی ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نن كه پێویسته به‌ئاگابن له خواردنی شیرینی، چونكه هه‌نێك كه‌س له كاتی چا خواردنه‌وه‌دا له‌جیاتی شه‌كر شیرینی تر به‌كارده‌هێنن تا زیانیان پێنه‌گات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه دروستكراوه شیرینییه‌كان له‌جیاتی شه‌كر زیانیان زیاتره، چونكه دروستكراوه شیرینییه‌كان مادده‌ی شیرینیان زۆرتره. 2- هه‌موو جۆره شیرینییه‌ك ئه‌و هه‌سته‌ت له گه‌ده‌دا دروست ناكات كه تێریت تا زۆر نان نه‌خۆیت، بۆیه پێویسته به‌ئاگا بیت له‌وجۆره شیرینیانه‌ی ده‌یانخۆیت بۆ باری ته‌ندروستیت، له‌هه‌مانكاتدا هه‌موو جۆره شیرینییه‌كیش هێزو توانات پێنابه‌خشێت، به‌ڵكو هه‌ندێك شیرینی هه‌یه كه‌مێك هێزت پێده‌به‌خشێت و دواتر بێهێزت ده‌كات. 3- راسته كه میوه پڕه له شیرینی سروشتی و جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی به‌و شیرینی و ڤیتامینانه هه‌یه، به‌ڵام به شه‌ربه‌تی میوه تێمه‌كه‌ون كه گوایه خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌سووده، چونكه شه‌ربه‌تی میوه شه‌كری زۆر تێده‌كرێت، بۆیه زیانبه‌خشه بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، هه‌روه‌ها زانایانی بواری ته‌ندروستی ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه خواردنی میوه چه‌ند كاتژمێرێك پێش نوستن كاریگه‌ری باشی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ددان و جوانی رووخسار. 4- ئه‌وجۆره خواردنانه‌ی له‌سه‌ریان نوسراوه كه گوایه مادده‌ی شه‌كریان تێدا نه‌بێت و بۆ دابه‌زاندنی كێش سوودی هه‌بێت راست نییه، چونكه له‌جیاتی شه‌كر هه‌نگوین و شه‌كری شه‌ربه‌ت به‌كارده‌هێنن، ئه‌وانه‌ش هه‌ر شه‌كرن و زیانبه‌خشن، زانایانی بواری ته‌ندروستی رێنمایی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه بۆ دابه‌زاندنی كێش هه‌وڵبده ئه‌وجۆره خواردنانه بخۆیت كه له كارگه‌كاندا ده‌ستكاری نه‌كراون. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure