زانایانی ئه‌مریكا دووپاتیانكرده‌وه، توانیویانه بگه‌نه هۆكاری به‌رزنه‌بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای مێشك له‌كاتی كاركردنیدا یان له‌كاتی بیركردنه‌وه‌ی زۆردا. له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌شی مرۆڤ به هۆی ماندووبوونی زۆر‌و پڕكاریه‌وه پله‌ی گه‌رمای به‌رز ده‌بێته‌وه، نهێنی به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای مێشك له‌كاتی بیركردنه‌وه‌دا وه‌ك مه‌ته‌ڵێك وابووه‌و زاناكانی توشی سه‌ر سوڕمان كردووه. دوای چه‌ندین توێژینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه زاناكان دوپاتیانكرده‌وه كه ئه‌وان گه‌یشتونه‌ته چه‌ند ئه‌نجامێك كه ئه‌و دیارده‌یه ڕاڤه ده‌كات به‌پێی قسه‌ی زاناكان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه پێی ده‌وترێت (شاخی ئامون) یان پێی ( قه‌ڵا) كه به‌رزاییه‌كی درێژ بووه‌وه‌ی بازنه‌یی له‌نزیك به‌رزایی لاجان‌و په‌رده‌ی ته‌نیشتی مێشك ڕیگره له‌زۆربوونی گوشار له‌سه‌ر مێشك و پله‌ی گه‌رمای مێشك نزم ده‌كاته‌وه له‌كاتی بیركردنه‌وه یان گوشاری هزری زۆردا ئه‌و ناوچه‌یه له‌مێشكدا وه‌ك هه‌سته‌وه‌رێكی گه‌رمیی وایه كه مێشك گه‌رم ده‌بێت ، ئه‌و ساردی ده‌كاته‌وه بۆ پله‌ی گه‌رمای سروشتی خۆی. زاناكان ده‌ڵێن» ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مشكی تاقیگه كردویانه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه جه‌سته‌ی مشك كاردانه‌وه‌ی خێرای هه‌یه له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای مێشك. ئه‌و كاردانه‌وانه‌ش خانه‌كانی مێشك ده‌پارێزێت له‌به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی مشكه‌كان تووشی ئه‌و نیشانانه نه‌بن كه له‌نیشانه‌ی فێلێهاتن ده‌چن». ئه‌و زانایانه ئاماژه‌شیان به‌وه داوه كه ئه‌و ڕۆڵه‌ی ( شاخی ئامون) له‌ساردكردنه‌وه‌ی مێشكدا ده‌یگێڕێت كاریگه‌ری گرنگی هه‌یه له‌پاراستنی خانه ده‌مارییه‌كانی مێشك، دواجاریش پاراستنی یادگه و توانای فێر بوون. سه‌رچاوه: Reuters
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure