چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ خۆجوانكردن... به‌م چه‌ند رێنماییه ده‌توانیت به جوانترین شێوه خۆت بڕازێنیته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر مه‌یكه‌په‌كه‌ت به باشی ده‌مێنێته‌وه‌و تێكناچێت. بۆ ئه‌وه‌ی مه‌یكه‌په‌كه‌ت رووخسارت جوان ده‌ربخات و بتپارێزێت له به‌كتریاو ئیلتیهابی پێست و به‌شه‌كانی تری ده‌موچاوت، پێویسته ده‌موچاوت پاكوخاوێن بێت و له‌به‌ر رووناكی رۆژدا مه‌یكه‌پ بكه‌یت، باشتروایه له كاتی سپیاو یان ئه‌ساسدا به ده‌ستی خۆت بیكه‌یت نه‌ك به فڵچه یان ئسفهنج، هه‌روه‌ها گرنگه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌كاریان ده‌هێنیت ته‌نها هی خۆت بێت و له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر به هاوبه‌شی نه‌بێت. خاك - س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure