20/5/2017 09:15 AM

نه‌قیزه‌كان له‌ كه‌لار نمایشكرا

دوای ئه‌وه‌ی پێشانگای كاریكاتێری نه‌قیزه‌كان له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی له‌ ماوه‌ی رابردوودا نمایشكرا به‌ سپۆنسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی خاك، رۆژی 18-5-2017 به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری جالكی گه‌نجانی كه‌لارو به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان و هه‌وادارانی هونه‌رو به‌رپرسانی ده‌زگا حكومییه‌كان، پێشانگاكه‌ له‌ كه‌لار كرایه‌وه‌.

بڕیاره‌ ئه‌و پێشانگایه‌ له‌ كه‌لار تا رۆژی 21-5-2017 به‌رده‌وام بێت.

پێشانگای كاریكاتێری نه‌قیزه‌كان 15 كاریكاتێریست له‌ باشوورو رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ به‌شداریان تێدا كردبوو، هه‌ریه‌كیان به‌ 15 كاریكاتێر، تایتڵی كاره‌كانیش له‌ژێر ناوی قه‌یرانه‌كان بوو.

خاك – به‌ختیار سه‌عید





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved