په‌رده له‌سه‌ر كتێبی سیناریۆی "كورشی مه‌زن" له نووسینی سینه‌ماكاری ناوداری لوڕ "مه‌سعوود جه‌عفه‌ری جه‌وزانی" له تاران لاده‌درێت. به یادو بیرئانینی ره‌خنه‌گری ناوداری ئێرانی "عه‌لی موعه‌لیم" و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "دنیای ته‌سویر"، په‌رده له‌سه‌ر كتێبی سیناریۆی "كوروش كبیر" واته "كورشی مه‌زن" له نووسینی سینه‌ماكاری ناوداری لوڕ "مه‌سعوود جه‌عفه‌ری جه‌وزانی" و به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری سینه‌ما، شانۆ، ته‌له‌فزیۆن و مۆسیقای ئێران و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌رچاوی زانستی، كه‌لتووری و هونه‌ریی كاتژمێر 5:30 ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 21ی مای 2017 له مۆزه‌خانه‌ی سینه‌مای ئێران له شاری تاران لاده‌درێت. ئه‌م به‌رهه‌مه به‌نرخه له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ر، نووسه‌رو وه‌رگێڕی لوڕ "فه‌تحوڵڵا جه‌عفه‌ری جه‌وزانی" و "د.عه‌بدوالكه‌ریم یۆنسی" ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه توێژینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و له ده‌رئه‌نجامدا سیناریۆكه‌ی له‌لایه‌ن "مه‌سعوود جه‌عفه‌ری جه‌وزانی"یه‌وه نووسراوه. "كورش كبیر" واته "كورشی مه‌زن" دامه‌زرێنه‌رو یه‌كه‌مین پاشای زنجیره‌ی هیخامه‌نیشی و یه‌كه‌مین كه‌س له دنیادایه كه به‌ڵگه‌ی یاسایی مافی مرۆڤی نووسیوه. له رێوڕه‌سمی په‌رده لادانی كتێبی سیناریۆی "كورشی مه‌زن" بڕیاروایه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م پرۆژیه‌وه "ئاڕت بووك"، ماڵپه‌ڕی پرۆژی سینه‌مایی "كورشی مه‌زن" و هه‌روه‌ها "كورش كارت"ی بانكی میللـیش په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت و به‌رنامه‌كانی داهاتووی ئه‌م پڕۆژه‌یه به خه‌ڵكی رابگه‌یه‌نرێت. له به‌شه‌كانی تری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی فه‌رهه‌نگی - ئابووری "كورشی مه‌زن" هه‌روه‌ها بڕیاروایه سه‌باره‌ت به شارۆچكه‌ی سینه‌مایی "كورش كه‌بیر" و چۆنیه‌تی راكێشانی سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆیی و بیانی و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئاسایی بۆ سازكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه بێته ئاخاوتن. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی پرۆژی سینه‌مایی "كورشی مه‌زن".
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure