20/5/2017 09:53 AM

ئەمشەو لە ئیتاڵیا یانەكانی چامپیۆنزلیگی داهاتوو دەردەكەون

بریار ەئەمشەو لە یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی پلەیەكی ئیتاڵیا  یانەی ناپۆلی و رۆما لە دوویاری جیاوازدا  رووبەرووی دوو یانەی تر ببنەوە .


لە ئێستادا هەردوو یانە لە پلەكانی دووەم و سێیەمی خولەكەدان و ركابەری گەیشتن دەكەن بە چامپیۆنزلیگی داهاتوو بە شێوەیەكی راستەوخۆ.


رۆما كاتژمێر 7:00ی ئێوارە رووبەرووی یانەی چیڤۆ ڤیرۆنا دەبێتەوە و لە یارییەكی تردا ناپۆلی پلەی سێیەم لە كاتژمێر 9:45 خولەكدا رووبەرووی یانەی فیۆرەنتینا دەبێتەوە .


براوەی ئەو دوو یارییەكە راستەوخۆ دەبێتە بەشداری بووی چامپیۆنزلیگی داهاتوو هاوشان لەگەڵ یۆڤانتۆسی پێشەنگ.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved