له كاتێكدا پیاوان باس له شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ژنان ده‌كه‌ن پێیانوایه كه ژنان بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌سكیان هه‌یه به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زوو بۆچوونیان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام پزیشكانی بواری ده‌روونی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه پیاوان بۆچوونه‌كانیان هه‌ڵه‌یه به‌رامبه‌ر خانمان. له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پیاوان به هه‌ڵه له ژنان تێده‌گه‌ن: 1- له كاتێكدا ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان قسه ده‌كه‌ن، پیاوان واتێده‌گه‌ن كه گوایه ئه‌و ژنه حه‌زی لێده‌كات، به‌ڵام له راستیدا له كاتێكدا ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان قسه ده‌كه‌ن ته‌نها مه‌به‌ستیان قسه‌كردنه‌و هیچی تر. 2- له كاتێكدا ژنان هه‌ستیان ده‌رده‌بڕن و به ئاشكرا هه‌ستیان ده‌رده‌خه‌ن، پیاوان واتێده‌گه‌ن گوایه ژنان دێوانه‌ن. 3- له كاتێكدا خانمان باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌یه، پیاوان واتێده‌گه‌ن گوایه خانمان خۆ به‌گه‌وره زانن. 4- له كاتێكدا خانمان گرنگی به رووخساریان ده‌ده‌ن، ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه له‌به‌ر دڵی خۆیان گرنگی به خۆجوانكردن بده‌ن نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوان رابكێشن، به‌ڵكو خانمان له رێگای خۆڕازاندنه‌وه پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ خانمانی تر بكه‌ن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure