هه‌ردوو ئه‌كته‌ری ناسراوی هۆلیۆد جاكی شان و سیلڤیسته‌ر ستالۆن له فیلمێك به‌ناوی (Ex-Baghdad) جارێكی تر فیلمێكی كۆمیدی- ئه‌كشن به‌رهه‌م دێنن. فیلمه نوێیه‌كه له ده‌رهێنانی سكۆت وافه و نزیكه‌ی ٨٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه، كه ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین بودجه داده‌نرێت بۆ فیلمێكی ئه‌كشن كه له وڵاتی چیندا به‌رهه‌مهێنرابێت. له‌لایه‌ن كۆمپانیای (SR)ه‌وه كه جاكی خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كات. ئه‌م فیلمه نوێیه بۆ یه‌كه‌مجاره له جیهاندا كه ئه‌م دوو ئه‌كته‌ری ئه‌كشنه جاكی و ستالۆن تیایدا به‌یه‌كه‌وه به‌شداری تیادا بكه‌ن، فیلمه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی چینی له پارێزگای موسڵ له عێراقدا كارده‌كات و دووچاری گرفتی ئه‌منی ده‌بێته‌وه، و به‌وهۆیه‌وه جاكی وه‌ك پارێزه‌ری ئاسایش بانگهێشت ده‌كرێت بۆ پاراستنی كۆمپانیاكه. جاكی ئه‌وه ده‌زانێت كه ئامانجی هێرشكه‌رانی سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه بۆ دزینی نه‌وته، ستالۆنیش وه‌ك سه‌ربازێكی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا وه‌ك تیمێك به‌شداری له پاراستنی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كات.
ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure