خواردن رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤدا، ئه‌وجۆره خواردنانه‌ی كه له ژه‌مه‌كاندا ئاماده ده‌كرێت بڕیار له‌سه‌ر باری تهدروستیت ده‌ده‌ن، بۆیه خواردن توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه دڵت خۆش بكات، پزیشكانیش روونیده‌كه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی نموونه‌ی چه‌ند خواردنێكی جیاواز ده‌ده‌ن. خواردنی په‌تاته توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كاریگه‌ری بخاته سه‌ر هۆش و بیركردنه‌وه‌ت، خواردنی په‌تاته وات لێده‌كات باوه‌ڕت به خۆت هه‌بێت، له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه كێشه‌ت نابێت له‌گه‌ڵ نوستندا، ئه‌گه‌ر كه‌مخه‌ویت ئه‌وا ده‌توانیت گرنگی به خواردنی په‌تاته بده‌یت تا باش بخه‌ویت، كاریگه‌رییه‌كی گرنگی تری پاتاته ئه‌وه‌یه كه وات لێده‌كات ئیشتیهات بكرێته‌وه. خواردنی باده‌م وات لێده‌كات دووربكه‌ویته‌وه له خه‌مۆكی، پزیشكان له‌باره‌ی بادهمهوه ده‌ڵێن كه له‌جیاتی ده‌رمان ده‌توانیت به‌كاریبهێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام دڵخۆش بیت رۆژانه گرنگی به خواردنی باده‌م بده، هه‌روه‌ها خواردنی گوێز هه‌مان كاریگه‌ری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنگادا ئه‌گه‌ر ترس و خه‌مت هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانی گرنگی به ڤیتامین سی بده‌یت، بۆ نموونه پرته‌قاڵ بخۆ، چونكه خواردنی پرته‌قاڵ هاوكاریت ده‌كات بتوانیت مامه‌ڵه بكه‌یت له‌گه‌ڵ ترس و خه‌فه‌تدا، پزیشكانی بواری پزیشكی ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه به‌هۆی خواردنی پرته‌قاڵه‌وه باوه‌ڕت به خۆت ده‌بێت و ئارامبه‌خشه، بێجگه له پرته‌قاڵ خواردنی شیلك و تودركیش هه‌مان سوودیان هه‌یه. له كۆتاییدا پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌هۆی خواردنی كێویه‌وه باشتر‌و ئاسانتر ده‌خه‌ویت، له رێگای تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكانه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه نوستنت خۆشترو درێژتر ده‌بێت به خواردنی كێوی. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure