21/5/2017 09:45 AM

بەکارهێنانی (باڵون) بۆ دابەزاندنی کێش

زانایانی بواری پزیشکی ئاشکرای دەکەن دەکەن ئامێرێکی نوێ کە پێك دێت لە ( باڵون لەگەڵ کوپێك ئاو) وەك چارەسەرێکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێش بەکاردەهێندرێت.

بە پێی توێژینەوەیەك کە لە کۆنگرەی ئەوروپی بۆ ڕوبەروبەنەوەی قەڵەوی لە پرتوگال خەراوەتە ڕوو تواندراوە ئامێری (Elipse) بۆ ٤٢ نەخۆش بەکاربهێندرێت لە ماوەیەکی کەمدا کێشیان دابەزیوە.

ئاماژە بەوەکراوە (Elipse) یەکەم ئامێری باڵۆنە کە بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەتواندرێت لە گەددەی مرۆڤدا دابندرێت و دەربهێندرێت بێ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەی کەسی بەکارهێن دروست بکات.

بەپێی ئامارێکی دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانی (NHS) ساڵانە ٦٤٠٠ هاوڵاتی لە بەڕیتانیا نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش ئەنجام دەدەن .

هەروەها د.روبرتا ئینکا یەکێک لە پزیشکانی ئەنجامدانی توێژینەوەکە بۆ ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەڕیتانی ڕایگەیاندووە، دانان باڵۆن بۆ گەددە ماوەی تەنها ١٥ خولەك دەخایەنێت کە بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری باڵۆنەکە لەگەڵ کوپێک ئاودا دەخرێتە گەدەی نەخۆشەکەوە.

باسی لەوە کردووە دانانی باڵۆن بۆ دابەزاندنی کێش یەکێکە لە ڕێگا باشەکان بۆ دابەزاندنی کێش لە ڕووی فشاری خوێن و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن.

خاك- ژیمان
س/العالم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved