زه‌ڵاته به كونجی له‌گه‌ڵ گه‌نمه‌شامی و بیبه‌ری شیرین و چه‌وه‌نه‌ر دروستبكه، ئه‌م كه‌ره‌ستانه پێكه‌وه زه‌ڵاته‌یه‌كی رازاوه‌ت پێده‌به‌خشێت. كه‌ره‌سته‌كان: 200 گرام برنجی زه‌رد 2 كه‌وچكی چا كونجی 2 چه‌وه‌نه‌ری كوڵاو 1 بیبه‌ری سور 1 بیبه‌ری سه‌وز 1 كه‌وچكی چا سازی سۆیا 2 كه‌وچكی چا رۆنی كونجی 1 كه‌وچكی چا ئاوی لیمۆ 3 كه‌وچكی چا ماینۆز 150 گرام كاهوی سپی وردكراو 300 گرام گه‌نمه‌شامی شێوازی ئاماده‌كردنی: 1-سه‌ره‌تا برنجه‌كه بكوڵێنه‌و پاشان بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ساردی بكه‌ره‌وه. 2-تاوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاگر دابنێ به‌بێ رۆن گه‌رمی بكه‌و بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك كونجییه‌كه ببرژێنه، دواتر له‌ناو قاپێكدا كونجییه‌كه ساردبكه‌ره‌وه. 3-چه‌وه‌نه‌ره‌كه له رنه بده، هه‌ردوو بیبه‌ره سه‌وزو سوره‌كه وردبكه، بیبه‌ره سوره‌كه له‌گه‌ڵ چه‌وه‌نه‌ره‌كه تێكه‌ڵبكه، به‌ڵام بیبه‌ره سه‌وزه‌كه به‌جیا دابنێ. 4-ساز دروستبكه به سازی سۆیا. (رۆنی كونجی، ئاوی لیمۆو مایۆنیز) ئه‌مانه تێكه‌ڵبكه‌و له‌گه‌ڵ كونجی بر‌ژاو و كاهو و برنجه‌كه، ئێستا بۆ تام كه‌مك خوێی به‌سه‌ردا بكه. 5-گه‌نمه‌شامی زه‌ردكراو ئاوه‌چۆڕ بكه، به‌دوای یه‌كدا برنجه‌كه‌و بیبه‌ری سه‌وزو گه‌نمه‌شامی و چه‌وه‌نه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ بیبه‌ره سوره‌كه دابه‌شبكه له‌ناو شوشه‌یه‌كدا، له كۆتاییدا بیخه‌ره ناو سه‌لاجه‌وه بۆ كاتی نانخواردن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure