22/5/2017 09:31 AM

ئەنتەر میلان دوای بە بردنەوە كۆتایی پێهێنا

لە كۆتا یاری خولی سێریا ئەی و لە هەفتەی 38ی خولی پلەیەكی ئیتاڵی دا یانەی ئەنتەر میلان  دواجار بە بردنەوە شادبویەوە .


یانەكەی شاری میلان كە ماوەی چوار یارییە بردنەوەی بەدەست  نەهێنابوو توانی لە كۆتا یاری دا بە بەهێزی بگەرێتەوەو سەركەوتنێكی بەنرخ بەسەر یانەی لازیۆی شاری پایتەخت بەدەست بهێنێت .


گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە ئەندرۆلی و ئیدەر بۆ ئەنتەریان تۆما ركرد وە ویشلی هۆتی یاریزانی لازیۆ  بەهەڵە لە خۆیانی تۆمار كرد وە تاكە گۆڵی لازیۆ دیۆ كیتا بەلێدانی سزا تۆماری كرد.
بەوبردنەوەیەش ئەنتەر میلان خاڵەكانی لەم وەرزەدا بەرزبویەوە بۆ 57 خاڵ و لە پلەی حەوتەمی خولەكەدایەلازیۆ بە 70 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved