ئەمڕۆ ٢٢ی ئایاری ٢٠١٧ ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك سوپاس نامەی بەخشیە ستافی بەرنامی گۆڤاری خاك تیڤی لەپای ماندوبوون هەوڵەکانیان پاش تۆمارکردنی ٢٠٤ ئەڵقە لە بەرنامەکە. لەو بارەیەوە هاوکار ئەسکەندەر ئامادەکاری بەرنامەی گۆڤار بۆ سایتی خاك وتی " بە خۆشحاڵیەوە لە وەرزی یەکەمی پڕۆگرامەکەدا بە توانای ستاف و کارمەندان توانیمان ٢٠٤ ئەڵقە لە بەرنامەی گۆڤار تۆمار بکەین ئەمڕۆ کۆتا بەرنامەی وەرزی یەکەمان تۆمار کرد". وتیشی " لە ماوەی وەرزی یەکەمدا گرنگیەکی زۆرمان بە بواری میوزیك و گۆرانی داوەو ژمارەیەکی زۆر هونەرمەند لە بوارە جوایازەکانی هونەر بەشداریان کردووەو بەرهەمی جوان و ناوەزایان خستۆتە بەرچاوی بینەر" ئاماژەی بەوەکرد" هەر لەم وەرزەی پڕۆگرامەکەدا بابەت و ڕاپۆرتی جۆراو جۆر لەسەر لایەنە جیاوازەکان وەك تەندروستی، بواری وەرزش، پەروەردە، هاتوچۆ و بابەتەی تایبەت بە منداڵان پێشکەش کراوە کە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و کەسانی پسپۆڕەو لەو بوارەندا گفتوگۆو شیکردنەوە ئەنجام دراوە و لە ئێستادا ئامادەکاری و نوێبونەوە بۆ وەرزی دووەمی پڕۆگرامەکە ئەنجام دەدەین". بەرنامەی گۆڤار بەرنامەیەکی ڕۆشنبیری گشتی کەناڵی خاك-ە بڕیارە پاش مانگی ڕەمەزان لە وەرزێکی نوێدا دەست بە پێشکەشکردن بکاتەوە. خاك-ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure