جۆره ماسییه‌كی قرش هه‌یه كه زۆر ده‌گمه‌نن و له ناو گڕكانه چالاكه‌كاندا ده‌ژین.تیمێكی زانایان به به‌كارهێنانی جۆره ڕۆبۆتێك توانییان توێژینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و قرشه ده‌گمه‌نانه‌وه بكه‌ن كه له‌نزیك گڕكانی چالاكی ناوچه‌ی كافاشی دا ده‌ژین كه ناله‌بارترین دۆخی سه‌ر گۆ زه‌وی هه‌یه.. ئه‌و قرشانه‌ش له‌ساڵی 2015دا و به‌ڕێكه‌وت له‌گڕكانه توونده‌كانی كافاشی و له‌به‌شێكی دووری دوورگه‌ی سلێمان دا دۆزرانه‌وه. زانایان له‌كاتی چاودێریكردنی چالاكیی گڕكانه‌كه‌دا ئه‌و ماسییانه‌یان له‌قوڵایی ده‌ریایه‌كی نزیك له‌دوورگه‌ی سلێمان له ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سیدا دۆزییه‌وه و دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ته‌نه پاڵكه‌وتووه‌ی كه خاڵی قاوه‌یی پێوه‌یه‌و له‌سه‌ره‌تادا نه‌یانده‌توانی ناسنامه‌ی ده‌ستنیشان بكه‌ن قرشێكی دگمه‌نه كه له قوڵایی ئاوه‌كه‌دا خه‌وتووه. پێشتر زاناكان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه هیچ زینده‌وه‌رێك جگه له‌به‌كتریا ناتوانێت له‌و دۆخه ناله‌باره‌دا بژی. له‌م باره‌یه‌وه برینان فیلیبس ئه‌ندازیار و دۆزه‌ره‌وه‌ی زه‌ریاكان وتی» بۆیه ئه‌و مه‌زه‌نده‌یه‌مان ده‌كرد، چونكه ئاوی ده‌ریاكه زۆر گه‌رم و ئه‌سیدییه و دووه‌میش ئاوه‌كه زۆر ڵێله و ئه‌وه‌ش بۆ ماسی گونجاو نییه». ئه‌و جۆره ماسی قرشه ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی گه‌شه بكات و تا درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 7 مه‌تر‌و به‌بێ هیچ ژاوه‌ژاوێك مه‌له ده‌كات‌و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌دات به ئاسانی نێچیره‌كه‌ی بگرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تیمه پێیان وابوو كه ڕه‌نگه ڕۆبۆت و ئامڕازی دۆزینه‌وه‌یه‌كه‌یان به هۆی ژینگه‌ی نزیك گڕكانه‌كه‌وه له‌ناو بچێت له ماده‌ی ئاسایی و هه‌رزان ئامڕازه‌كانیان دروست كردوه، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ، چه‌ندین ماده‌ی گرنگ به ئامڕازه‌كانیانه لكاوه كه ڕێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان و ئه‌و ڕۆبۆتانه زانیاریی نوێیان ده‌رباره‌ی گڕكانه‌كه داوه، له‌وانه‌ش لای گه‌رووی گڕكانه‌كه‌وه ترشی و گه‌رمی ئاوه‌كه به ده پله كه‌متره له‌پله‌ی ئاسایی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بۆ زاناكان ڕوون بووه‌وه كه ئه‌و گڕكانه هۆكارێكی به‌هێزه بۆ دروست بوونی گازه په‌نگخواردووه‌كان. زاناكان به نیازن گه‌شتی دۆزینه‌وه‌كاری دیكه بكه‌ن بۆ گڕكانی كافاشی‌و هیوا خوازن بتوانن ئامێرێكی ئه‌لكترۆنی له‌سه‌ر پشتی یه‌كێك له‌و ماسیی قرشه ده‌گمه‌نانه دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاودێریی ڕه‌فتاره‌كانی بكه‌ن. سه‌رچاوه:RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure