ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كه‌نه‌دی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌رمه‌نی، «ئاتوم ئیگویان» كه نمونه‌ی نوسه‌ره سینه‌ماییه دیاره‌كانه، له‌ساڵی 1960 له‌قاهیره له خێزانێكی ئه‌رمه‌نی له‌دایك بووه‌و پاشان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا كۆچیكردووه بۆ كه‌نه‌دا، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌باشترین شێوه له‌بایۆسینه‌مادا باسی له كه‌یسی ئه‌رمه‌نیه‌كان كردووه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ‌و ناراسته‌وخۆ ده‌ربڕینی بۆی هه‌بووه. فیلمی «رۆژ ژمێر» كه ساڵی 1993 به‌رهه‌م هێنراوه باس له كه‌یسی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كات، ئیگوییان له‌كاتی پێشكه‌شكردنی فیلمه‌كه‌دا ده‌ڵێت « به‌دوای چیرۆكێك ده‌گه‌ڕام بتوانێت به‌هه‌موو جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ هه‌ستی ئه‌رمه‌ندا بكات: ئه‌وانیش هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری‌و هه‌ستی دووره وڵات‌وحه‌ز به خۆ گونجاندنه». هه‌ربۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك رابه‌رێكی گه‌شتیاری له‌فیلمه‌كه‌دا كار ده‌كات به‌ناوی ئاشۆت ئادامیان ئه‌رمه‌نییه‌و له‌ئه‌رمینیا له‌دایك بووه‌و گه‌وره‌بووه نه‌ك دووره وڵات، به‌ڵام وه‌رگێڕی ناو فیلمه‌كه یه‌كێكه له‌و ئه‌رمه‌نییانه‌ی دوور له وڵات له‌دایك بووه‌و ژیاوه، له كۆتاییدا فۆتۆگرافه‌كه ئه‌رمه‌نیه‌و تێكه‌ڵ به كه‌لتووری ناوچه‌یه‌كی تره، هه‌ر یه‌ك له‌م سێ كه‌سایه‌تیه لایه‌نێك له‌و سێ لایه‌نه ده‌رده‌بڕێت كه‌كه‌سایه‌تی ئیگویان خۆی، پێكده‌هێنێت. سه‌ره‌تای فیلمه‌كه به‌وه ده‌ست پێده‌كات فۆتۆگرافه‌رێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌رمه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه زێدی باپیرانی بۆ گرتنی 12 وێنه‌و به‌كارهێنانی له رۆژ ژمێری سا ڵی نوێ‌دا، هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات بۆ وه‌رگێڕانی زمانی وڵاته‌كه‌ی كه به‌هۆی گه‌وره‌بوونی دوور له وڵات نایزانێت، هه‌روه‌ها رابه‌رێكی گه‌شتیاری به‌كرێ ده‌گرێت، له كۆتاییدا ئه‌و وێنانه ده‌گرێت كه پێویستی پێیه‌تی، 12 وێنه‌ی كڵێسا ئه‌رمه‌نییه‌كانه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات چونكه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رابه‌ره گه‌شتیارییه‌كه ده‌به‌ستێت‌و بڕیاری مانه‌وه‌ی له ئه‌رمینیا ده‌دات. له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌نه‌دا، به‌ته‌نیا داده‌نیشێت‌و ده‌ڕوانێته وێنه‌كان‌و ده‌كه‌وێته بیری ئه‌و شوێنانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ردانی كردووه. هه‌موو مانگێك له كاتێكی دیاریكراودا چاوی به ئافره‌تێك ده‌كه‌وێت كه‌له‌كه‌مینه‌كانی كه‌نه‌دایه، نانی ئێواره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌خوات‌و كاتی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر ده‌بات، پاش نانی ئێواره هه‌ردووكیان هه‌ڵده‌ستن‌و ئافره‌ته‌كه به زمانی خۆی هه‌ڵدستێت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی سۆزداری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا ئه‌نجامده‌دات، له‌كاتێكدا ئه‌م ده‌چێته قوڵایی نوسینی نامه‌یه‌كی درێژ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و ده‌كه‌وێته بیری ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌رمینیا به ڤیدیۆ گرتویه‌تی. پیاوه‌كه په‌یوه‌ندی ده‌كات به كچه به‌خێوكراوه‌كه‌یه‌وه‌و لێی ده‌پرسێت دایكت له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر سه‌ردانی كردووی؟ هه‌روه‌ها داوا له‌و ئافره‌ته ده‌كات كه هه‌موو مانگێك سه‌ردانی ده‌كات واز له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه گاڵته‌جارییه‌ی بهێنێت‌و زیاتر باسی ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌رمینی خۆی بۆ بكات. به‌ڵام ئه‌م پیاوه ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكیش واز له‌بیركردنه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی ناهێنێت كه مانه‌وه‌ی له نیشتیمان به‌لاوه په‌سه‌ندتربوو، هه‌ربۆیه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه لێی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵیش بێت ده‌بێته هۆكارێكی درامی بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌و دۆخی دووره وڵاتیه‌و راكردن به‌ره‌و كۆچی رۆشنبیری‌و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه كه هه‌موو كات پێی وایه ئه‌مه چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه ئه‌وی تێدایه. به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتووه خراپتر ده‌بێت‌و چاره‌سه‌ری بۆ نادۆزرێته‌وه، ژیانی سه‌ره‌و نگوم بووه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه. فیلمی ئارارات ئیگویان چونكه هه‌موو كات دوور له وڵات یادی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن له دڵیدا بووه، له‌دوای چه‌ند ساڵ دودڵی بۆ دواجار له‌ساڵی 2002 بڕیاری ده‌رهێنانی فیلمی «ئارارات»ی‌دا، كه باس له كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای توركی عوسمانی له ساڵی 1915، رووداوه‌كان به‌به‌ڵگه‌وه مێژوودا هه‌ن له كه هیچ جێی گومانی تێدا نیه، ژماره‌ی قوربانیه‌كان له نێوان شه‌ش سه‌د هه‌زار كه‌س بۆ ملیۆن‌و نیوێك كه‌سدایه. ئارارات ناوی چیایه‌كی به‌ناوبانگه له رۆژهه‌لاتی ئه‌نادۆڵ كه ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌ی له نزیك كراوه‌و بووه‌ته سونبولی رۆشنبیری نوێی ئه‌رمه‌نی. ئیگویان له چه‌ندین فیلم‌دا به ناراسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌م رووداوه دابوو وه‌ك «كۆتایی جوان» «گه‌شتی فیلیشیا» و ته‌نانه‌ت «ئیزكۆتیكا» كه تێیدا باس له ناوی هه‌ندێك له‌و كوژراوانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه ده‌كات. ته‌كنیكی فیلم له‌ناو فیلم‌دا به‌كارده‌هێنێت، ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌رمه‌نی «ئێدوار سارویان» رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت‌و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ «شارل ئازنافور» رۆڵی تێدا ده‌بینێت كه كاری ده‌رهێنان بۆ فیلمێك ده‌كات كه پشت به یادنامه‌ی پزیشكێكی ئه‌رمه‌نی ده‌به‌ستێت به‌ناوی كلارنس ئۆشه، ده‌رباره‌ی رۆژانه‌ی خۆی له‌كاتی ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی توركه‌كان له شاری فال دابوویان به‌سه‌ریاندا. ده‌رهێنه‌ره‌كه په‌نا ده‌بات بۆ «ئانی» كه نوسه‌ری كاره‌كته‌ری وینه‌كێشی ئه‌رمه‌نی به‌ناوبانگ «ئارشیل گۆركیۆ»ه كه هێشتا منداڵه‌و له شاری فال ده‌ژی. ئانی باسی تابلۆیه‌ك له تابلۆكانی ئه‌و وێنه‌كێشه بۆ بۆ ده‌رهێنه‌ره‌كه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ دایكی وه‌ستاوه. به‌ڵام ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی نێوان ئانی‌و كوڕه‌كه‌یه‌تی «راڤی» ته‌مه‌ن 18 ساڵ كه پیش‌تر وه‌ك شۆفێر له تیمی ئه‌و فیلمه‌دا كاری كردووه كه له‌كه‌نه‌دا وێنه‌ی ده‌گیرێت. هه‌روه‌ها ئان باوكی له‌كاتی تیرۆر كردنی دیبلۆمسیه‌كی تورك كوژراوه. هه‌رچه‌نده راڤی د‌رك به ره‌چه‌ڵه‌كی خۆی ده‌كات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گۆرانی‌و وینانه‌ی پاریزگارێری لێكردوون به‌ڵام هێشتا ناتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ رابردوو بگونجینێت. لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی گومرك لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ راڤی ده‌كات كه له‌گه‌شتێكی توركیا هاتوه‌ته‌وه و سه‌ردانی بنكه‌ی كۆنی ئه‌رمه‌نه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ كردووه، سندوقێكی هێناوه‌ته‌وه شریتێكی تێدایه‌و خۆی وێنه‌ی گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كه له فیلمه‌كه‌یدا به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه پۆلیسه‌كه سندوقه‌كه بكاته‌وه، بۆیه ده‌یخه‌نه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌میش له‌ڕێگه‌ی چیرۆكه كۆنه‌كانه‌وه رووداوه‌كانی رابردوو بۆ پۆلیسی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌گێڕێته‌وه. ئیگویان هه‌وڵ ده‌دات له‌ڕێگه‌ی شێوه‌ی فیلم له‌ناو فیلم‌دا به‌رجه‌سته‌ی ئابڵوقه‌ی شاری فال بكات، له‌گه‌ڵ جوانی دیمه‌ن و رۆڵی ئه‌كته‌ره‌كاندا، به‌ڵام ئه‌و چوون به‌ناو یه‌ك‌و ئاڵۆزیه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان له نێوان رابردوو و ئیستادا وا له فیلمه‌كه ده‌كات له نیوه‌ی دووه‌مدا بچێته نێو بازنه‌یه‌كی داخراوه‌وه. ئا/ سیڤا ئازاد سدیق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure