لە پڕۆژەیەکی نوێدا وڵاتی ئیمارات دوو شاخی سەهۆڵی لە جەمسەر باشوری زەویەوە دەگوازێتەوە بۆ کەناراوەکانی وڵاتەکەی. بڕیارە لە ساڵی ٢٠١٨دا ئیمارات لە ڕێی کۆمپانیایەکی فەڕەنسیەوە دەست بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە بکات . ئامانج لەم پڕۆژەیە دابینکردنی ٢٠ ملیار لیتر ئاوی سازگارە لەهەمانکاتدا ناوچەکە شێدار دەکات و کەش و هەوا دەگۆڕیت باران بارین لە ناوچەکەدا دروست دەکات کە ئەوەش دەبێتە سەوزکردنی بیابانی عەرەبی لە ماوەی ساڵێکدا. ئامانجێکی دیکە لە پڕۆژەکە ڕاکێشانی گەشتیارە بۆ ئەو وڵاتە. خاك- ژیمان س/ابوظبی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure