23/5/2017 09:25 AM

میسی بووه‌ خاوه‌نی پێڵاوی زێڕین

دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 38ی خولی ئیسپانی و كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌، لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی بووه‌ پاڵه‌وانی گۆڵكارانی خوله‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌كه‌ی ركابه‌ریان بووه‌ پاڵه‌وانی نازناوی خوله‌كه‌.

میسی به‌ تۆماركردنی 37 گۆڵ و به‌بێ ركابه‌ر بووه‌ پاڵه‌وانی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ كه‌ دوای ئه‌ویش رۆناڵدۆ سوارێز هات به‌وپێیه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی ركابه‌ره‌كانی نه‌گیشته‌ 30 گۆڵ، بۆیه‌ میسی به‌ جیاوازییه‌كی زۆر بووه‌ گۆڵكار.

لیۆنێل میسی بووه‌ گوڵكاری هه‌ر پێنج خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپاو به‌مه‌ش ده‌بێته‌ خاوه‌نی پێڵاوی زێرین كه‌ ته‌نها یاریزانێك ركابه‌ری ده‌كرد دۆست بوو له‌ خولی پورتوگالی، به‌ڵام ئه‌ویش ته‌نها 35 گۆڵی هه‌بوو بۆیه‌ لیۆنێل میسی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 74 خاڵ بووه‌ خاوه‌نی ئه‌و نازناوه‌ كه‌ وه‌رزی رابردوو سوارێز به‌ده‌ستی هێنابوو.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved