زانایانی بواری ته‌ندروستی له توێژینه‌وه‌یاندا له باره‌ی ته‌ندروستی منداڵان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه منداڵان كه‌م چه‌وری ده‌خۆن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دایكان و باوكان نایانه‌وێت منداڵه‌كانیان روبه‌ڕووی قه‌ڵه‌وی ببنه‌وه بۆیه بڕیار ده‌ده‌ن كه‌م خواردنی چه‌ورییان بده‌نێ. له باره‌ی خواردنی چه‌ورییه‌وه پزیشكانی بواری ته‌ندروستی روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن كه منداڵان پێویستیان به خواردنی چه‌ور هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردن، به تایبه‌تی منداڵان له ته‌مه‌نی 5 مانگی‌دا تا 12 مانگ ده‌بێت له رێگای خواردنی شیره‌وه سوود له چه‌وری وه‌ربگرن. له‌هه‌مانكاتدا باس له كێشی منداڵان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه به‌هۆی خواردنی چه‌ورییه‌وه منداڵان كێشیان زیاد ناكات، به‌ڵكو به‌هۆی خواردنی شیرینییه‌وه منداڵان قه‌ڵه‌وده‌بن. له كۆتاییدا پزیشكان له ونیفه‌رسیتایتی (بڕوسڵ) ئاماژه ده‌ده‌ن به چه‌وری ماسی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرترین سوودی هه‌یه بۆ منداڵان. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure