23/5/2017 05:10 PM

ماڵەکەی هێمن بوو بە یەکێک لە مۆزەخانەکانی ئێران ‌ ‌

لەڕۆژانی رابردوودا لەمەراسیمێکدا ماڵەكەی مامۆستا هێمن-ی شاعیر لە شاری مەهاباد وەك یەكێك لە مۆزەخانەکانی وڵاتی ئێران ناسێنرا.
بەپێی هەواڵە رۆژنامەنووسییەکانی ئێران بە هەوڵ و تێكۆشانی شارەزایانی بەشی فەرهەنگی شارەوانی مەهاباد، ماڵەکەی هێمن-ی شاعیر بوو بە مۆزەخانەی بلیمەتانی شاری مەهاباد.
شایانی باسە ئەم مۆزەخانەیە ماوەی سێ ساڵە بە فەرمی كراوەتەوە، توانراوە بەشێكی زۆر لەیادگاریی كەسایەتییە گەورەكانی تێدا بپارێزرێت، هەروەها ماڵی هێمن لە نێو 400 مۆزەخانەی بەشداربوودا توانیویەتی ببێتە بیستەمین مۆزەخانەی دیار لەو وڵاتەدا.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved