5/6/2017 10:39 AM

فیرتو مۆبایلی (کوبرا) بەرهەمدەهێنێت

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیایی (فیرتو) تایبەت بە دروستکردنی مۆبایل بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی نوێی بە ناوی (کوبرا)ی ڕاگەیاند

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە مۆبایلە نوێیەکە نرخەکەی دەگاتە ٣٦٠ هەزار دۆلای ئەمریکی

ئەوەشی خستۆتە ڕوو لە دروستکردنی مۆبایلەکەدا ٤٣٩ پارچە یاقوت و چەندین پارچەی دیکەی گرانبەها بەکارهێندراوە ڕوکاری دەرەوەی مۆبایلەکە بە پارچەی گرانبەهە لەشێوەی ماری کوبرادا ڕوپۆش کراوە.

کۆمپانیاکە لەبارەی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە تاوانایی بەرگەگرتنی پاتری مۆبایلەکە ٥،٥ کاتژمێر گفتوگۆکردنە، میمۆریەکەی ١٦ گێگا بایتە ، کوالێتی کامێراکەی ٢،١ پێکسڵە.

وا بڕیارە لە سەرەتای بەرهەمێهانیدا تەنها ٨ دانە لەو جۆرە مۆبایلە بخرێتە بازاڕەکانەوە.

خاك-ژیمان
س/الحرە







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved