8/6/2017 08:35 AM

له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ دراوی كانزایی له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ت دابنێ

لاپتۆپ بووه‌ته‌ ئامێرێكی پێویست و رۆژانه‌ به‌كاریده‌هێنین، داهێنه‌رانی ئه‌م ئامێره‌ هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره‌ بچوك بێت، له‌وانه‌شه‌ هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ بووبێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی باشیان تێدا جێگیر نه‌كردبێت بۆ ساردكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌، بۆیه‌ كاتێك زۆر كاری پێده‌كه‌ین هه‌ست به‌ گه‌رمبوونی ده‌كه‌ین.

به‌ڵام رێگه‌یه‌كی ئه‌فسووناوی هه‌یه‌ ئامێره‌كه‌ت له‌م گه‌رمبوونه‌ رزگارده‌كات، داهێنانه‌كه‌ به‌كارهێنه‌رێكی ژاپۆنی تاقیكردووه‌ته‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌، بۆ ئه‌مكاره‌ش چه‌ند دراوێكی كانزایی مس بخه‌ره‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ت، به‌هۆی هێزی دینامیكییه‌وه‌ له‌م گه‌رمبوونه‌ رزگارت ده‌بێت.

به‌هۆی یاساكانی هێزی دینامیكییه‌وه‌، مس گه‌رمییه‌كه‌ زیاتر راده‌كێشێت به‌ به‌راورد به‌ ئه‌له‌منیۆم و پلاستیك، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت هه‌تا دراوی كانزایی زیاتر بخه‌یته‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ت، ئه‌وه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت زیاتر سارد ده‌بێته‌وه‌.

به‌هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌ی داهێنه‌ری ژاپۆنی، به‌كارهێنه‌ران دراوی كانزایان خستووه‌ته‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانیان، ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه‌ی لاپتۆپ ساردبوونه‌ته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ به‌رنامه‌ یان هیچ به‌شێكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ بگه‌یه‌نێت.

خاك – س: شاشه‌ نیوز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved