11/6/2017 09:44 AM

سامسۆنگ گەورەترین شاشەی کۆمپیوتەر دروست دەکات


لە داهێنانێکی نوێدا کۆمپانیای سامسونگ جۆرە شاشەیەکی نوێی کۆمپیوتەر بۆ هەواداران و بەکارهێنەرانی یاریە ئیلکترۆنیەکان دەخاتە بازاڕەوە.

شاشە نوێیەکەی سامسونگ جیاوازە لە تەواوی داهێنانەکانی پێشوی کۆمپانیەکە و قەبارەکەی ٤٩ ئینجە

ساشە نوێیەکە (CHG90) لە جۆری (Super Ultra Wide) جێگای خواستی ئەو کەسانەیە کە زۆرترین کات یاریە ئیلکترۆنیەکان بەکار دەهێنن.

توانای ڕونی شاشەکە ١٠٨٠*٣٨٤٠ پێکسلە،  نرخەکەی بە پێی ناوەندە ئیلکترۆنیەکان  ١٤٩٩ دۆلارە.

سامسونگ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی کۆریای باشورە کە تایبەتە بە دروستکردنی بەرهەمە ئیلکترۆنیەکان ، لە ساڵی ١٩٣٨ دا دامەزراوە لە ئێستادا نوسینگەی لە ٥٨ وڵاتی جیهاندا هەیە.

خاك- ژیمان
س/ سکای نیوز




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved