به‌هۆی كێبڕكێی توندی كۆمپانیاكانی بواری مۆبایله‌وه، به‌رده‌وام له ماوه‌یه‌كی كورتدا چه‌ندین مۆبایل به‌رهه‌مده‌هێنرێت، بۆیه زه‌حمه‌ته به‌كارهێنه‌ران بتوانن مۆبایلێك بكڕن و توشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن. لێره‌دا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی باو ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه هه‌ندێك كه‌س له كاتی كڕینی مۆبایلێكی نوێ‌دا توشی ده‌بن، بۆیه پێویسته له‌م هه‌ڵانه دووربكه‌وینه‌وه. سه‌ره‌تا پێویسته دووربكه‌ویته‌وه له‌و مۆبایلانه‌ی كه نرخێكی به‌رزیان هه‌یه، چونكه چه‌ندین كۆمپانیا هه‌یه سه‌ره‌تا مۆبایلێكی تایبه‌تمه‌ند به‌رز به نرخێكی گران ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك هه‌مان مۆبایل به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كهمترو نرخێكی هه‌رزانتر دووباره ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها پێده‌چێت ناوی مۆبایل ببێته هۆی سه‌رنجڕاكێشانی به‌كارهێنه‌ران، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆرینه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مامناوه‌ندن، بۆیه ده‌بینین ئه‌و مۆبایلانه به‌هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی و به نرخێكی باشتر له كۆمپانیاكه یان له شوێنێكی تردا ده‌ستده‌كه‌وێت. دووه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به هه‌ڵگرتنی جانتا ناكه‌ن، باشتره مۆبایلێك نه‌كڕن كه شاشه‌یه‌كی گه‌وره (فابلێت)ی هه‌بێت، چونكه هه‌ر كه‌سێك مۆبایلێكی گه‌وره بكڕێت پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له هه‌ڵگرتنی مۆبایله‌كه‌ی بێزار ده‌بێت، بۆیه ئه‌م مۆبایلانه‌ی كه قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌یان بۆ نموونه 6 ئینجه زیاتر بۆ خانمان گونجاوتره كه هه‌میشه جانتا له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵده‌گرن. له كۆتاییدا واباشتره كه مۆبایلێكی دیاریكراو نه‌كڕیت كه زۆر ریكلامی بۆ ده‌كرێت، كه به‌داخه‌وه چه‌ندین به‌كارهێنه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌وه مۆبایل ده‌كڕن، بۆیه باشتره ئه‌و مۆبایلانه بكڕیت كه پێداویستی خۆت پڕده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك به دوای ئه‌و ریكلامانه بكه‌ویت كه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندا بۆ مۆبایلێكی دیاریكراو ده‌كرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure