ده‌بێت بۆ نیشته‌جێ بوون هه‌موو هه‌ساره‌كان داگیر بكه‌ین و په‌له بكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره. ئه‌مه وته‌ی گه‌وره زانای به‌ریتانی ئه‌ستێره‌ناس (فیزیك ناس) ستێفان هاڤكینگ-ـه. له وڵاتی نه‌رویج فێستیڤاڵی زانستی Starmus به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا ئه‌م زانایه رایگه‌یاند: ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌بێت بۆ نیشته‌جێ بوون ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو هه‌ساره‌كاندا بگرین، هه‌روه‌ها ده‌بێت پێش ساڵی 2020 مرۆڤ له هه‌ساره‌ی مانگ جێگیر بكه‌ین و پێش ساڵی 2025 پێبێنینه هه‌ساره‌ی مارس. تا ساڵی 2117 مان مۆڵه‌ت هه‌یه هاڤكینگ به‌پێی چه‌ند هۆكارێك ده‌ڵێت: ئێمه ده‌بێت له 100 ساڵی داهاتوودا جێگره‌وه‌یه‌كمان بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی هه‌بێت، به شێوه‌یه‌ك كه بتوانین ژیانی مرۆڤی بۆ بگوازینه‌وه. یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه كه ئێمه بۆ حه‌وانه‌وه پێویستمان بۆ شوێنێكی زۆرتره. به‌وپێیه‌ی دانیشتوانی زه‌وی رووی له زیادبوونه، له‌هه‌مانكاتدا رێژه‌ی ئه‌و سامانه‌ی ئێمه كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرین زیاتره له‌وه‌ی كه هه‌مانه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كی نزیك له روودان ژیان به‌سه‌ر ده‌بین، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ردێكی به‌هێزی ئاسمانیی ده‌توانێت هه‌موو ژیانی سه‌ر زه‌وی قڕبكات. له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه، هاڤكینگ ده‌ڵێت: مرۆڤ ده‌بێت چاوی له ژینگه‌یه‌كی تر بێت، هه‌روه‌ها زۆر مه‌ترسیداره هه‌موو هێلكه‌كان بخه‌ینه ناو سه‌به‌تێكه‌وه كه ناوی زه‌وییه. مانگ یه‌كه‌مین ئامانجه به وته‌ی لێكۆڵه‌ران، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ نیشته‌جێ بوون ده‌بێت تێكۆشان بۆ نیشته‌جێ بوونی هه‌میشه‌یی بێت له هه‌ساره‌ی مانگ له نێوان سێ ساڵی داهاتوودا. پاشان له‌وێوه كه‌شتییه ئاسمانییه‌كان ده‌بێت خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ گه‌شته‌كانی داهاتووی خۆیان به‌ره‌و هه‌ساره‌كانی تر. به‌ڵام به وته‌ی هاوكینگ، نیشته‌جێ بوون ته‌نها هۆكار نییه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ستبداته ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ماڵێكی نوێ له زووترین كاتی گونجاو‌دا، به‌ڵكو ئه‌مه هۆكاری سیاسیشی له‌پشته. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێمه له جیهانێكی پارچه پارچه كراودا ده‌ژین و پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون له شوێنێكی تر ده‌توانێت یه‌كگرتوومان بكات له‌سه‌ر سنووره‌كان. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure