ئه‌و ئامێرانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستی زانایانی گهردوونناسدان ده‌توانن ته‌نه ئاسمانییه‌كان ئاشكرابكهنو هۆشداری بده‌ن له‌ئه‌گه‌ری مه‌ترسی خۆ كێشانیان به‌زه‌ویدا. لهڕاپۆرتێكدا كه پسپۆڕانی په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ر به وه‌زاره‌تی حاڵه‌ته نائاساییه‌كانی ڕوسیا ئاماده‌ی كردووه تێیدا هاتووه « پێویسته سیستمی ئاگاداركردنه‌وه له فه‌زادا دابمه‌زرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه ڕه‌نگه به‌هۆی خۆپێداكێشانی یه‌كێك له هه‌سارۆكه‌كان به‌ر زه‌وی بكه‌وێت». تائێستا ئه‌و زانایانه زانیاری‌یان له‌سه‌ر 15 هه‌زار ته‌نی ئاسمانی كۆكردووه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه له‌زه‌وی نزیك ببنه‌وه و (11%) یان مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان هه‌یه . هه‌روه‌ها ئه‌و زانایانه ڕێره‌وی ئه‌و ته‌نه ئاسمانیانه‌یان له لیستێكی تایبه‌تدا تۆمار كردووه، به‌ڵام تا ئه‌و ههسارۆكهو ته‌نانه له‌زه‌وییه‌وه دوورتربن ئه‌گه‌ری ئاشكرا كردنیان كه‌متره . زانایانی گه‌ردونناس به‌رده‌وام له‌لێكۆڵینه‌وه و پشكنیندان بۆ ئه‌وه‌ی نزیككه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نه ئاسمانیانه ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵام چه‌ند كێشه‌یه‌ك دێته ڕێگه‌یان له‌وانه‌ش به‌نمونه، كاتێك له 7ی شوباتی ڕابردوودا هه‌سارۆكه‌ی (BQ6 2017)به مه‌ودای (2.5) ملیۆن كیلۆمه‌تر له‌زه‌وی نزیك بووه‌وه واته 6 هێنده‌ی مه‌ودای نێوان زه‌وی و مانگ ، به‌ر لهههفتهو نیوێك له‌و نزیكبوونه‌وه‌یه زاناكان توانیان بیبینن، به‌ڵام ئه‌و ته‌نه به‌رده گڕاوییهی له ساڵی 2013 دا له ناوچه‌ی (چیلیابینسك)ی روسیا كه‌وته خواره‌وه و تیره‌كه‌ی 19 مه‌تر بوو، پێشتر ئاسته‌م بوو ئاشكرا بكرێت، چونكه چاودێرگه زه‌مینیه‌كان ناتوانن ئه‌و جۆره ته‌نه ئاسمانیه له مه‌ودای دووردا ببینن. بۆ ئه‌مه‌ش زاناكان ده‌ڵێن» مه‌ودای مامه‌ڵه‌كردنی تازه‌ترین چاودێرگه‌ی زه‌مینی له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نه ئاسمانیانه‌دا ده‌گاته 20 هه‌زار كیلۆمه‌تر كه ته‌نێكی گڕاوی له 20 خووله‌كدا ده‌یبڕێت». هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زاناكان داوا ده‌كه‌ن كار بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان له‌ئه‌گه‌ری خۆپێداكێشانی یه‌كێك له‌و ته‌نه ئاسمانیانه به زه‌ویدا، بۆ ئه‌وه‌ی زاناكان بتوانن چه‌ندین سه‌عات به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و ته‌نه خۆی بكێشێت به زه‌ویدا هه‌مووان ئاگادار بكه‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌و زانایانه كۆكن له‌سه‌ر پێویستیی دروستكردنی سیستمێكی چاودێریی له فه‌زادا بۆ ئاشكرا كردنی ته‌نی گڕاوی و هه‌سارۆكه‌كان و ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌یان له زه‌وی . سه‌رچاوه: نۆفۆستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure