ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌یت بزانیت كێ ناوی تۆی له ریزی هاوڕێكانیدا سڕیوه‌ته‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكداو ماندووبویت به‌ده‌ست ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ی كه ئه‌نجامی راست و وردت پێنادات، ئه‌وا ئه‌پڵیكه‌یشنی Who Deleted me به ئاسانترین شێوه تاقیبكه‌ره‌وه. زانیاری له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنی Who Deleted me : به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی، له رێگه‌ی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه ده‌توانیت بزانیت كێ ناوی تۆی سڕیوه‌ته‌وه له لیستی هاوڕێكانیدا، له‌گه‌ڵ نیشاندانی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانیت له‌مكاته‌دا قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، هه‌روه‌ها تۆش ده‌توانیت بزانیت چه‌ند هاوڕێت سڕیوه‌ته‌وه، دڵنیاش بیت له‌وه‌ی ئایا ئه‌م هاوڕێیانه‌ت سڕیوه‌ته‌وه یان هه‌ژماره‌كه‌یان وه‌ستاوه. چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه: به‌كارهێنانی زۆرئاسانه، ته‌نها پێویستت به كردنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كه كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا بونیان هه‌یه وه‌ك كێ منی سڕیوه‌ته‌وه؟ من كێم سڕیوه‌ته‌وه؟ سڕینه‌وه‌ی نوێ؟ به ویستی خۆت ده‌توانیت تاقیان بكه‌یته‌وه. چۆنییه‌تی ده‌ستخستنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه: بۆ هه‌ردوو سیستمی ios و ئه‌ندرۆید كارایه، ته‌نها پێویستی به داگرتنی به‌رنامه‌كه هه‌یه. دواتر هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ده‌توانیت زانیارییه‌كان وه‌ربگریت. خاك - س/ الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure