3/8/2017 03:11 PM

مەلای جزیری


شێخ ئەحمەدی جزیری (١٥٧٠- ١٦٤٠) ناسراو بە مەلای جزیری شاعیرێکی کلاسیکی کوردە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کرمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت. دیوانە شیعرێکی بە شێوەزاری کورمانجی ھەیە.

ناوی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەمەد جزیری یە. وشەی جزیری لە ناویدا ئیشارە بە جزیرەی بۆتان دەکات. ساڵی ١٥٧٠ لە جزیرەی بۆتان ھاتۆتە دنیاوە کە سەردەمی ئەمیر شەرەف خانی کوڕی میر ئەبدال بوە. لە تەمەنی دە ساڵییەوە لەلای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە و پاشان چۆتە لای زانا بەناوبانگەکانی جزیرە و فێری زانست بووە. بەفەقێیەتی ھەموو ناوچەکانی جزیرە و ھەکاری و ئامێدی و دیاربەکر و عەمادیە گەڕاوە و لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە پاشان بۆتە مەلا و زوربەی کاتی بۆ وانە وتنەوە تەرخان کردووە.

هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ خراوه‌ته‌ به‌رخوێندنی ئاینی‌و به‌فه‌قێیه‌تی ناوچه‌كانی جزیره‌‌و هه‌كاری‌و ئامێدی‌و ئامه‌د گه‌ڕاوه‌‌و دواتر ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه‌و وه‌ك مه‌لایه‌ك خزمه‌تی كردووه‌. ئه‌م مه‌لا روناكبیره‌، بێجگه‌ له‌زانستی ئیسلامی، بایه‌خی به‌زانسته‌كانی تری وه‌ك كیمیا‌و فیزیا‌و پزیشكی‌و ئه‌ستێره‌ناسی‌و فه‌لسه‌فه‌ داوه‌.سه‌رباری ئه‌وانه‌ خولیای شیعر بووه‌‌و چه‌ندین شیعری ته‌ڕو پاراوی هه‌یه‌‌و شیعره‌كانی له‌دوو توێی دیوانێكدا له‌ساڵی 1904 به‌شێوه‌ زاری كرمانجی سه‌روو له‌ به‌رلین‌و هه‌ولێر‌و به‌غداو تاران‌و قامشلۆ چاپ كراون. هه‌ژاری شاعیر دیوانه‌كه‌ی به‌شێوه‌ زاری كرمانجی خواروو شه‌رح كردووه‌. شیعره‌كانی جزیری شیعری نه‌ته‌وه‌یی‌و خواناسی‌و عیرفان‌و وه‌سفی كوردستان‌و دڵداری‌و خۆشه‌ویستی‌و ستایشی میره‌كانی بۆتان بوون. زمانه‌كانی فارسی‌و عه‌ره‌بی‌و توركی به‌باشی زانیوه‌.
شێخ محەمەدی باوکی لە بنەماڵەیەکی شێخی بەرماڵی بووە و زۆر حەزی بە خوێندەواری کردووە. لە پەرتووکی مێژوی کورد و کوردستانی ئەمین زەکی بەگدا ھاتووە: مەلای جزیری ناوی شێخ ئەحمەدە و لە جزیرەی ئیبن عمر لە نیوەی دوایی سەدەی شەشەمی ھیجری لە دەوری عیمادەدین حاکمی موسڵدا ژیاوە.

مەلای جزیری سۆفی بوە و لەسەر ڕێ و شوێنی نەقشبەندی بووە. دەستێکی باڵای ھەبووە لە لێکدانەوەی قورئان و فەلسەفە و لێکدانەوەی و ئەستێرەناسی و زانستی کیمیا و فیزیک و پزیشکی دا. ھەروەھا زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە.

مەلای جزیری ساڵی ١٦٤٠ لە جزیرەی بۆتان کۆچی دوایی کردووە.
زۆربەی زۆری شیعرەکانی تەڕ و پاراو و شیرین و ڕەوانن ھەروەھا دەربارەی دڵداری و تەسەوف و ڕاستی و خواپەرستی بووە و بەمەبەستی دڵداری و خواناسی و سروشت ھۆنراوەی داناوە.مەلای جزیری خۆی بە شاعیری بۆتان و ھەموو کوردستان زانیوە و وتوویەتی: «گوڵی باغی ئیرەمی بۆتانم / شەب چراغی شەبی کوردستانم».

 

ویکیپیدیاوە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved