5/9/2017 03:34 PM

ساڵح قه‌فتان


خوالێخۆشبوو ساڵح قه‌فتان ساڵی 1885 له‌ شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌و هه‌ر له‌و شاره‌ قوتابخانه‌ی روشدییه‌ی عه‌سكه‌ری خوێندووه‌، ئاماده‌یی سه‌ربازیی له‌ به‌غداو كۆلیجی سه‌ربازی سوڵتانی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ته‌واو كردووه‌.
له‌ سوپایی عوسمانی دا بووه‌ به‌ئه‌فسه‌ر له‌ سه‌رده‌می پێكهاتنی حكومه‌تی شێخ مه‌حمود دا مامۆستای جوگرافیاو مێژوو بووه‌ له‌ قوتابخانه‌ی مه‌حمودییه‌، دواتر بووه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌ڵییه‌و پاشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی سلێمانی.. هه‌تا ساڵی (1935) له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی خانه‌نشین كراوه‌.
ساڵح قه‌فتان یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ڕۆژنامه‌ی بانگی كوردستان‌و ساڵی (1937) یش ڕۆژنامه‌ی زبان-ی له‌ سلێمانی ده‌ركردووه‌.له‌ ساڵی (1938)یش دا گۆڤاری زانستی له‌ سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌و له‌ گۆڤاری گه‌لاوێژو ڕۆژنامه‌ی ژیان‌و ڕووناكی‌و بڵاوكراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌لێك نووسین‌و وتاری نووسیوه‌و بڵاوی كردۆته‌وه‌.
ساڵح قه‌فتان بایه‌خێكی تایبه‌تی داوه‌ به‌نووسین‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی‌و یه‌كێكه‌ له‌ مێژوونووسه‌ گه‌وره‌كانی كورد.
له‌پاش خۆی چوار كتێبی به‌نرخی بۆ به‌جێ هێشتووین كه‌ بریتین له‌:
1- په‌ندی ته‌ئریخی.
2- به‌راوردێكی ته‌ئریخی‌و ئه‌هه‌میه‌تی زمان
3- نه‌ته‌وه‌ی كورد توركمان نیه‌
4- مێژووی گه‌لی كورد له‌ كۆنه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ.

له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی شێخ مه‌حموودی نه‌مر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سلێمانی‌و بووه‌ به‌مامۆستای مێژوو و جوگرافیا له‌قوتابخانه‌كانی سلێمانی‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا خزمه‌تێكی زۆری له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش به‌مناڵانی كوردستان كردووه‌.
ساڵح قه‌فتان رۆژنامه‌نوسیش بووه‌‌و له‌دامه‌زرێنه‌رانی رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان بووه‌. ساڵی 1937 رۆژنامه‌ی زبانی له‌سلێمانی ده‌ركردووه‌. ساڵی دواتر گۆڤاری زانستی ده‌ركردووه‌.ساڵح قه‌فتان بایه‌خی زۆری به‌ لێكۆڵینه‌وه‌‌و نوسینه‌وه‌ی مێژوو داوه‌، هه‌ربۆیه‌ش زیاتر وه‌ك مێژوونوس ناسراوه‌.
خاوه‌نی چوار كتێبی چاپكراوه‌ کە ئه‌مانەن ‌(په‌ندی ته‌ئریخی،به‌راوردێكی ته‌ئریخی‌و ئه‌هه‌میه‌تی زمان، كورد توركمان نیه‌، مێژووی گه‌لی كورد له‌كۆنه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ). 
له‌30ی ئابی 1968 كۆچی دوایی كرد.
درود بۆ گیانی پاكی له‌ساڵڕۆژی دوا ماڵئاواییدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved