27/4/2018 11:14 AM

مەهاتما گاندی

مەههاتما گاندی ناوی تەواوی مۆهەنداس کەرەمچاند گاندییە ، لە ۲ی گەلاوێژی(٨) ساڵی ۱٨٦۹ لە دایک بووە . یەکێک بووە لە بەناوبانگترین وکاریگەرترین سیاسەتمەندارەکان کە فەرمانڕەوای هندستانیان کردووە . ئەو هەوڵ و تێکۆشانەی گاندی لە پێناو سەربەخۆی هندستان ئەنجامیدا نانرخێندرێت. جووڵانەوەی ساتیاگراە کە بووە هۆی سەربەخوی هندستان لەلاین مەهاتما گاندییەوە بە تەنیا دروست کرا . لە هندستان گاندی  بە ( باوکی نەتەوە) دادەنرێت وە ڕۆژی لەدایکبوونیشی پشووە لە سەرتاسەری هندستان بە پشوی نیشتیمانی ناودەبرێت.  بەردەوامبە لە خوێندەوە تا زیاتر لەسەر مێژوی ژیانی و کارو چالاکییەکانی گاندی ئاشنا بیت :
سەرەتاکانی ژیانی
مۆهەنداس کەرەمچاند گاندی ، لە  پۆربەندەری شاری گوجرات لەدایک بووە. ناوی باوکی کەرەمچاند گاندییە و ناوی دایکی پوتلیبای بووە لە دیوانی پۆربەندەر هاتۆتە دنیاوە. لەو کاتەوەی دایکی هندۆسی سەر بە ڕەچەڵکی پرانامی بووە لەبەر ئەوە گاندی فێری بنەماکانی ئازارنەدانی زیندەوەرە زیندووەکان و ڕووەکەکان بووە، ڕۆژوی گرتووەو  ، هەروەها فێری ئاڵوگۆڕی لێبووردەی بووە ، وە زیاتریش .لە تەمەنێکی لاوێتیدا لە سیانزە ساڵێێتیدا هاسەرگیری لەگەڵ کاستوربا ماخانجی کردووەو چوار کوڕیشی هەبووە . لە کۆلێژی سامالداسی شاری بانیگەر  لە تاقیکردنەوەی چونە ناو زانکۆ دەرچووە. لە ساڵی ۱٨٨٨ گاندی چووە زانکۆ لە لەندەن  بۆ خۆێندنی پارێزەری لە دادگای باڵا.
گەڕایەوە هندستان دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی پارێزەرانی ئینگلتەراوە بانکرا لە پەرستگاکانی ناوەوە( یەکێکە لەو چوار دادگا بەناوبانگانەی وڵاتی بەریتانیا). لە ساڵی ۱٨۹۳ ڕازیبوو بە ڕێکەوتن لەگەڵ دەزگایەکی هندی بۆ ئیشکردن لە ناتالی باشوری ئەفریقا . لەوێ ڕووبەڕووی ڕەگەزپەرستی بۆوە کە بەرامبەر هندی و ڕەشپێستەکان دەکرا . ئەو ڕووداوانە وای لە گاندی کرد نا زیاتر کار لەسەر چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکات .
بەشداری لە جوڵانەوەی سەربەخۆی هندستان
گۆپال کریشنا گۆخلێ سەرۆکی حزبی کۆنگرە ،مەهاتما گاندی بە کێشەکانی هندستان ،سیاسەتی هندستان و خەڵکی هندستان ناساند.گاندی بەشداری چەندین جوڵانەوەی کردووه کە پەیوەستبوون بە هەوڵدان بۆ سەربەخۆی هندستان. لەوانەش:
چامپارەن و کێدا ساتیاگرا
جوڵانەوەی چامپارەن و کێدا ساتیاگراە لە ساڵی ۱۹۱٨ یەکەمین و گرنگترین سەرکەوتنی گاندی بوو لەو هەوڵو تێکۆشانەی بۆ ئازادی هندستان ئەنجامی دابوون . وە هۆکاری ئەم جوڵانەوەیەش سەپاندنی باج بوو بەسەر خەڵکی هندستاندا لەلایەن بەریتانیەکانەوە کا جەختیان لەسەر زیادکردن دەکردوە . گاندی ڕێکخراوێکی دامەزراند بۆ پشتگیری و هەم وەک خۆبەخشێکیش کاری دەکرد بۆ ڕەخنەگرتن لەو دڕندەییە ، و هەروەها دەستی کرد بە پاکردنەوەی گوندەکان ، دروستکردنی قوتابخانو نەخۆشخانە ،هەروەها هاندانی خەڵکانی لادێ بۆ ناڕەزای دەربڕین لەو ژمارە زۆرەی خراپەکاریانەی کۆمڵگا کە کاریگەری دەکاتە سەر کۆمەڵگا . مەهاتما گاندی سەرکەوتووبوو لە ئیمزاکردنی ڕێکەوتنێک لەگەڵ بەریتانییەکان کە جوتیارەکان مافی زیاتریان هەبوو بەسەر کێڵگەکەیانەوە هەروەها زیاتر قەرەبوو دەکرانەوە .
جوڵانەوەی نا هەماهەنگی و سواراج
جوڵانەوەی ناهەماهەنگی مەهاتما گاندی ، یەکێک بوو لە دیارترین شەڕەکان دژی بەریتانییەکان . ئەو کۆمڵکوژییەی جەلیانوالای پونجاب هۆکار بوو بۆ هاندانی گاندی بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە بنێت . دوای ئەو ڕوداوە ناخۆشە گاندی بەتەواوی خۆی ئامادەکرد بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆیی تەواو بۆ ناو شارەکە و هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی هەموو دامودەزگا حکومیەکانی هندستان . خێرا ئەم جوڵانەوەیە گۆڕا بۆ سوراج (ئازادی تاکەکەسی و ڕوحی و سیاسی) . بەشداری گاندی لەگەڵ کۆنگرەی نەتەوەی هندستان تا دەهات بەهێزتر دەبوو . لە ۱۲ی ساڵی ۱۹۲۱ کرایە بەرزترین کەسی حزبەکە .
لە ژێر دەسەڵاتی گاندی کۆنگرەی نەتەوەی هندستان دووبارە بنیاند نرایەوە. بەشێوەیەک کە قبوڵی ئەمانجکانی سواراج بکات و دەرگای ئەندامبوون بۆ هەموو لایەک کراوە بێت ، چەند لیژنەیەکی هەرەمی لە (سەرەوە بۆ خوارەوە) پێکهێنرا. وە هانی دانیشتوانی هندی دەدا کە بایکۆتی شتومەکی بەریتانی بکەن ، دەزگا بەریتانییە پەروەردەییەکان ، دادگا پاشاییەکان ، کاروبەری حکومی وە زیاتر. ناهەماهەنگی کردن زۆر بەناوبانگ بوو بڵاوبووەوە بە هەموو هندستاندا. هەروەها لە دووی ساڵی ۱۹۲۲ ئەو ڕووبەڕووبونەوەی کە لە چۆری چوارەی شاری ئوتەر پرادێش ڕووی دا وای کرد ئەم جوڵانەوەیە کۆتای پێبێت . لە ۱۰ی ئاداری ۱۹۲۲ گاندی دەست گیر کرا بە تاوانی هاندانی خەڵک بۆ یاخیبوون  وە حوکمی ٦ ساڵیان بەسەردا سەپاند بەڵام تەنیا دوو ساڵ لە بەندینخانە مایەوە .
 کێشەکانی ناو کۆنگرەی نەتەوەی هندستان                   
کۆنگرەی نەتەوەی هندستان دەستی بە تێکشکان کرد بەبێ سەرکردایەتی مەهاتما گاندی. حیزبەکە بوو بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بە سەرکردایەتی چیترا ڕانجەن داس و مۆتیلال نێهرو بەشەکەی تریش بەسەرکردایەتی چەکرەڤەرتی ڕاج گۆپال و سەردار ڤەلابای پاتێل. وە هەتا بنچینەی یەکڕیزی نێوان مسوڵمان و هندۆسەکان دەستی کرد بەلەناوچوون .
خوێی ساتیاگراە و داندی مارچ
لە ساڵەکانی ۱۹۲۰ ، مەهاتما گاندی جەختیکردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حزبی کۆنگرەی نەتەوەی هندستان و جوڵانەوەی سواراج. نزیک ساڵی ۱۹۲٨ گاندی دووبارە دەستی کردەوە بە هەوڵ و کۆششەکانی بۆ ئازادی هندستان . لە ساڵی ۱۹۲۷ بەریتانییەکان سێر جۆن سیمۆنیان دامەزراند بە سەرۆکی لیژنەی دەستوری نوێی چاکسازی . تاکەکەسێکی  هندی لەم لیژنەیەدا نەبوو.
لە ۳۱ی ۱۲ی ساڵی ۱۹۲۹ ئاڵای هندستان هەڵکرا لەلایەن حزبی کۆنگرەی نەتەوەی هندی. وە ۲٦ی۱ی ۱۹۳۰ یادی ڕۆژی سەربەخۆی هندستان دەکرایەوە.  زوو حکومەتی بەریتانیا باجی لەسەر خوێ زیادکرد . وە خوێی ساتیاگراە ناسێنرا لە ئاداری۱۹۳۰ لە دژی ئەم هەنگاوەی بەریتانییا، گاندی لەگەڵ دواکەوتوانی دەستیکرد بە داندی مارچ لە مانگی سێدا.  لە ئەحمەدئابادەوە بۆ داندی بە پێ دەڕۆیشتن بۆ ئەوەی خۆی خوێ کۆبکاتەوە .
ئەم کەمپینە زۆر سەرکەوتوو بوو تا وای لێهات حکومەتی بەریتانی ٦۰۰۰۰ هەزار کەسیان دەستبەسەر کرد کە بەشداربوون لە ٣ی مارچدا. لە مانگی ۳ی ۱۹۳۱ گاندی پەیمانی ئیروینی ئیمزا کرد ، کە حکومەتی بەریتانی هەموو دیلە بەندکراوەکان ئازاددکات بە مەرجێک خەڵکانی هندستان یاخیبوونەکەیان ڕابگرن .
جوڵانەوەی وازهێنان لە هندستان
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی جیهانی دووەم ، هەوڵەکانی گاندی پەرەی دەسەند بۆ سەربەخۆی هندستان، وە چارەسەرێکی دۆزییەوە کە بریتی بوو لەوەی بەریتانییەکان واز لە هندستان بێنن و بە جێی بهێڵن .
جوڵانەوەی وازهێنان لە هندستان یان بارەت جۆدۆ ئەندۆڵان ، یەکێک بوو لە دڕندەترین و چالاکترین یاخیبوونەکانی حزبی کۆنگرەی نەتەوەی هندستان ، کە ئامانجیان بەدەسەت هێنانەوەی خاکی هندستان و دەرکردنی بەریتانیەکان بوو لە موڵکی خۆیان. مەهاتما گاندی لە ۲ۍ ٨ی ۱۹٤۲ دەستگیرکرا وە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەستبەسەر کرا لە کۆشکی ئاغا خان لە پونێ. لەوێ سکرتێرەکەی مەهادێڤ دێسای و هاوسەرەکەی کاستوربای لەدەست دا. جوڵانەوەی وازهێنان لە هندستان کۆتای هات بە کۆتاهاتنی ساڵی ۱۹٤۳ کە بەریتانییەکان وتیان حوکمی تەواو دەدرێتەوە دەست گەلی هند .
سەربەخۆی هندستان و دابەشکردن
لەگەڵ ئەو پێشنیارەی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی دابەشکردنی هندستان پێشنیاری کردبوو ، لە ساڵی ۱۹٤٦ لە لایەن کۆنگرەوە قبوڵ کرا. هەرچەندە مەهاتما گاندی دژی ئەم بڕیارە بوو بەڵام دواتر سەردار پاتێل گاندی قایل کرد کە ئەوە تاکە ڕێگەبوو بۆ ڕێگریکردن لە شەڕی ناوخۆ، گاندی بە دوودڵییەوە ڕازی بوو. دوای سەربەخۆی هندستان گاندی جەختیکردەوە لەسەر یەکڕیزی و ئاشتی نێوان مسوڵمان و هندۆسەکان، وە بۆ کۆتا جار ڕۆژووی گرت لە دلهی، کە داوای کرد هەموو ئەو توندوتیژیانە بوەستێنرێت وە پێدانی ٥٥ کرۆر. وە ڕازی بوو بە جیابوونەوە لە پاکستان ، وە سیاسیەکانیش بەم بڕیارەی ڕازی بوون. بە خواردنەوەی شەربەتێکی پڕتەقاڵ ڕۆژووکەی شکاند.
ڕەشکوژی
لە ۳۰ی ۱ ساڵی ۱۹٤٨ ژیانە پڕ ئیلهامەکەی گاندی بە کۆتا هات، لەو کاتەی لەلایەن ناتورام گۆرسی تەقەی لێکرا.  ناتورام بە ڕەچەڵەک هندۆس بوو کە گاندی بە بەرپرسیار دەزانی بەرامبەر لاوازبوونی هندستان و قەرەبووکردنەوەی پاکستان. گۆدسی و هاوڕێکەی نارایەن ئاپتێ تاوانبارکران بە کوشتنی گاندی. لە ۱٥ی ۱۱ ی ۱۹٤۹ لە سێدارەدران.

بنەماکانی گاندی
مەهاتما بۆ تەواوی ژیانی دوای ئەم بنەمایانە کەوتوە هەروەها جیبەجێشی کردوون، ئامۆژگاری کەسانی دەوروبەریشی کردووە بۆ جێبەجێکردنی :
ڕاستگۆی
نا بۆ توندوتیژی
ڕووەکخۆری:  لەسەر بەرهەمە ڕووەکییەکان ژیاوە گۆشتی نەخواردووە.
برەهمەچاریا ( لە دوای مردنی ژنەکەی سوێندی خوارد کە ژن نەهێنێت و دوای دینەکەی بکەوێت تا بەتەواوی ببێتە کەسێکی بێگەرد) ئەمە لە دینی هندۆسا هەیە کەسەکە خۆێ لە هەموو شنێک بە دوور دەگرێت تەنها خۆی و خواوەندە هیچی تر نا.
سادەیی
باوەڕبوون بە خودا.

وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە: ڕۆزا ئاوات
سەرچاوە:Biography.com/mahatmaGhandhi



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved