7/5/2018 06:31 PM

فایەق هۆشیارمستەفا

فایەق هۆشیارمستەفا ساڵی 1922 لە شاری سلێمانی لە دایک بوە. هەر لە منداڵیەوە پیرەمێردی شاعیری گەورەی کورد کە باپیریەتی بردویەتیە لای خۆی و بەکوردیی گۆشی کردوە.• خوێندنی سەرەتایی لە ناوەندی سلێمانی تەواو کردوە. ئامادەیی لە بەغداد تەواو کردوە و هەر لەوێش چۆتە کۆلێجی حقوق و لە ساڵی 1944 لیسانسی قانونی وەرگرتوە. تا ساڵی 1947 لە سلێمانی پارێزەری کردوە.لەو ساڵەدا بوە بە حاکم لە سلێمانی و پاشان لە کەرکوک و ئینجا لە کفری.• یەکێک بوە لە نوسەرانی گۆڤاری گەلاوێژو گۆڤاری (نزار). دۆستی دێرین و هاوڕیی خوالێخۆشبو مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بو، لەم سەردەمەدا کە مامۆستا ئیبراهیم بە کارێکی پێویست بەغدادی بە جێ هێشت بەراسپاردەی مامۆستا ئیبراهیم کاک فایەق شەونخونی بەدیار گۆڤاری گەلاوێژەوە دەکرد.

ئەندامێکی چالاکی حزبی هیوا بوو کە خوالێخۆشبوو مامۆستا رەفیق حلمی سەرۆکی بو. ماوەی دوو ساڵ لە (2 01-08-1954 – 05-08-1956) سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بو، زۆر خزمەتی شارەکەی کردوە، رازاندنەوەی باخی گشتی و ئەو گۆڕانکارییانەی فەرمانبەران و رێکخستنی شەقام وئاوو ئاوەڕۆی شاری سلێمانی بەرهەمی ئەوساڵانەبو کەئەوتێیدا سەرۆکی شارەوانی بو. لە 9ی حوزەیرانی 1963 بە فەرمانی زەعیم سدیق مستەفا گیرا و ماوەیەکی زۆر لە زینداندابو.

ماوەیەکی زۆر بەڕێوەبەری تاپۆ بۆ لە عیراقا بووە. بە شایەتی لێپرسراوی ئەو دەزگایە یەکێک بوە لەباشترین بەڕێوەبەر گشتیەکان. پاشان بووبە ئەندامی دیوانی تەدوینی قانونی، پاشان ئەندامی مەحکەمەی تەمیزی عێراق و جارێکیش کراوە بە بەڕێوەبەری گشتی تاپۆ لەبەرئەوەی کە پێویستیان بە خیبرە و شارەزای هەبوە. لە کاتی مەحکوم کردنی شەهیدان خاڵە شیهاب و جەعفەر ئەنوەر-دا فایەق هۆشیار زۆر بە پەرۆشەوە دوای مەسەلەکە کەوتبو، بەشێوەکەی لەگەڵ سەرۆکی مەحکەمەی پورەدا بەگژیەکدا چون لەسەر راپۆرتی ئەو خانەنشین کرا.

• وەک یاساناسێکی دڵسۆز لە هەردو گفتوگۆی ساڵی 1984 و 1991 لەگەڵ رژێمی عێڕاقدا رۆڵێکی گەورەی هەبو لە داڕشتنی پرۆژەی کردویدا. لە ژیاندا هەمیشە پیاوێکی کوردی، دڵسۆز، بوێری و جوامێر ناسراوە و هیچ کاتێک سڵی لە دەسەڵاتداران نەکردۆتەوە. دوای مردنی پیرەمێرد کە (ژین) لە لایەن وەرسەی پیرەمێردەوە بەڕێوەدەبرا و کاک ئەحمەد زرنک سەرنوسەری بو، فایەق هۆشیار هەمیشە باوکی روحی رۆژنامەکە بو، هەفتە هەفتە لەگەڵیدا دەژیا.

• هیمەتێکی زۆری نواند بۆ ئەوەی شیعرەکان و پەندەکانی پیرەمێرد لە فەوتان رزگاری ببێ. زۆری دەستنوسەکانی پیرەمێردی لای خۆی پاراستبو. ئەم پیاوە مەزنە دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن، لە شاری بەغداد رۆژی یەکی ئایاری 2002 کۆچی دوای کرد و لەسەر وەسێتی خۆی تەرمەکەی هێنراوەتەوە شاری سلێمانی و لە گردی مامەیارە بو بە میوانی پیرەمێرد و جەمیل صائب و شازاد صائب.

پوختەیەک لەوکارو فەرمانانەی خوالێخۆشبوو فایەق هۆشیار وەک خۆی ریزبەندی کردوە..

08-06-1947 - 25-07-1947 محامی فی السلێمانیە.

26-07-1947 - 23-02-1950 حاکم فی محاکم مدینە کرکوک و قچا و کفری.

23-02-1950 – 10-08-1952 حاکم فی محاکم السیمانیە.

10-08-1952 – 10-08-1954 حاکم فی محاکم کرکوک.

19-07-1956 – 27-08-1959 اعادە خدماتە الی رئاسە بلدیە السلێمانیە مع الاحتفاڤ و بصفە الحاکم.

19-07-1956 – 27-08-1959 حاکم فی محاکم السیمانیە.

28-08-1959 – 17-03-1963 مدیر عام الاستیلا و و التوزیع فی وزارە الزراعە/بغداد مع الاحتفاڤ بصفە الحاکم.

17-03-1963 – 23-10-1963 حاکم فی محاکم السیمانیە.

23-10-1963 – 20-03-1966 حاکم و مدون قانونی فی دیوان التدوین القانونی فی وزارە العدل ببغداد.

21-03-1971 – 04-07-1971 حاکم و مدیر الگابو العام /بغداد.

26-06-1971 - 04-07-1971 حاکم دائم فی محکمە تمییو العراق.

04-07-1971 – 14-03-1977 حاکم دائم فی محکمە تمییز العراق و مدیر الگابو العام بغداد.

14-03-1977 – 1997 محامی فی بغداد بعد احالتە علی التقاعد فی 17-03-1977 بقرار جائر من مجلس قیاده الپوره

کارە یاسایی و روناکبیری و سیاسیەکانی خوالێخۆش بو، جگە لەو فەرمانگەو کارانەی کە بەکورتی ریزبەندکراوەن، خوالێخۆشبو (فایەق هۆشیار) لە زۆر هەیئەو ئەنجومەن و لیژنەدا کاری کردوە، کە ئەمانەن:

یەکەم: لیژنەو هەیئەکانی ئەنجومەنی کشتوکاڵی باڵا لە وەرەتەکانی چاککردنی کشتوکاڵی وەزارەتی پلان و نەخشەکێشان، وەزارەتی دادپەروەریی لە عێراق. 

دووەم: ئەندامانی یاسایی ناموتەفەریغ (غیر متفرغ) لە ئەنجومەنی ئیدارەی کومپانیای نیشتیمانی نەوت لە عێراق لە ساڵی 1968 تا ساڵی 1975.

سێیەم: بەرامبەر بەو ئەرکانەی چەندین نوسراوی سوپاس و رێزونرخاندنی پێبەخشراوە. لەوساڵانەی خزمەتکردنانەیدا، بەبێ ئەوەی بۆجارێکیش موحاسەبە بکرێت یان سزایەکی بدرێتێ.

چوارەم: لەوهەموو ئەرک و لێپرسراویتیەدا کە بەدرێژایی ئەوساڵە زۆرانەدا رایپەڕاندون هیچ جۆرە یارمەتی و دەرماڵەیەکی وەرنگرتوە، لە کاتێکدا هاوپیشەکانی هەمو ئەو دەرماڵە و یارمەتیانەیان وەرگرتوە، چونکە بەلای خوالێخۆشبووەو سەر راستی لەکاروکردەوە و دڵسۆزی لە راپەڕاندنی ئیش وکاردا بەپارەو بەخشین و دەماڵە ناکرێ. 

پێنجەم: بەرامبەر هەمو دڵسۆزی ماندوبونەو لەسە هەڵوێستی کوردایەتی نیشتمانپەروەریی ئەم پیاوە، بە بڕیارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (مجلس قیادە الپورە) لە رۆژی 14-03-1977 دا خانەنشین کرا کە هێشتا 8 ساڵی مابو کە خانەنشین بکرێت، کە ئەمەش پێچەوانەی یاسا و رێساکانی بوو.

شەشەم: هەردوای ئەوەی خانەنشینکرا دەستی دایەوە جانتای پارێزرێتیەکەی و لە سەندیکای پارێزەرانی عێراقدا وەک پیاوێکی یاسایی و حاکمێکی سەرکەوتووە کەسێکی راستگۆ و دادپەروەر رێزی لێگیرا و لە چەنیدن مەحکەمەی عێڕاقیدا وەک پارێزەریکی ناسراو و ناودار لە زۆر کێشەی یاساییدا ئەبو بە پارێزەر.

حەوتەم: مامۆستا هۆشیار لە ژیانی خۆیدا و لە رۆژی 08-06-1963 لە کاتێکدا دادوەر ئەبێ لە شاری سلێمانی و دەسەڵاتدارانی عەسکەری بەسەرکردایەتی زەعیم سدیق مستەفا رەشبگیریکی سەرتاسەری پارێزگاری سلێمانی دەستیپێکەن و دوای نوشستهێنانی گفتوگۆی سەرکردایەتی شۆرشی کوردستان و یەکەم دەسەڵاتی بەعسیە فاشیەکان داوا لە مامۆستا ئەکرێ کە ئیمزا لەسەر ئەو رەشبیگیریە بکات وەک حاکمێک فایەق هۆشیار ئەو داوایەی کاربەدەستان رەتدەکاتەوە، بۆیە لە پێش رۆژی 9/حوزەیراندا، ئەو و دەستەیەک لە پیاو ناسراوانی شار دەسگیر ئەکرێن و لە زینداندا ئەمێننەوە، تا رۆژی 02-09-1963 دا لەگەڵ ژمارەیەکدا لە زیندانیان ئازاد ئەکرێ. کە لە زیندان دەرئەچێ لەسەر ئەو رەفتارشوڤێنیەی دەسەڵاتدارانی عەسکەری ئیستقالە پێشکەش ئەکات، بەڵام وەزارەتی داد ئیستقالەکەی لێقەبووڵ ناکات و ئەیگوازێتەوە بۆ دیوانی تەدوینی قانونی لە وەزارەتی داد لە بەغداد.

هەشتەم: لە ساڵانی 1966، 1968، 1970، 1974 دا چەندین جار دەسەڵاتدارانی باڵا داوای گەرمان و پلە و پایەی زۆربەرزیان لێکردوە، وەک وەزیزی، سەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان، سەرۆکی ئەنجومەنی تەنفیزی بۆ ناوچەی ئۆتۆنۆمی و هەندی جار زۆریشیان لێکردووە، یان بە نەرمونیانی خەڵکیان ناردۆتە کنی بەڵام ئەولەسەر هەڵوێستی خۆی سوربوە و ئەوکار وپلە و پایانەی بە خیانەت زانیوە و قەبوڵی نەکردوە.

نۆیەم: فایەق هۆشیار هەر لە سەردەمی لاوێتیدا تێکەڵ بە بزوتنەوەی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریی بووە، لە ساڵی 1938دا چۆتە ریزەکانی حیزبی هیوا و تا ساڵی 1944دا لە ریزەکانی ئەو حیزبە و بە نهێنی درێژەی بە خەباتی سیاسیەی داوە، هەرلەدوای نەمانی ئەو حیزبەش فایەق هۆشیار هەمیشە ئاگادار و هۆشیاری خەباتی کوردایەتی بووە و لە نزیکەوە هوشیارانە درێژەی بە خەباتی کوردیەتی داوا هەزاران کەسی ئەم کوردستانە ئەو شاهیدەی بۆ ئەدەن کە کاک فایەق سەنگەری خەباتی کوردانەی هەمیشە جۆشداوە، باوەکوو ئەندامێکیش خەباتی نەکردبێ..

دەیەم: هەر ئەم پیاوە بەوەفا وئەمەکە ماوەیکی زۆر لە بوارەکانی ئەدەب و روناکبیری و رۆژنامەنووسیدا کاریکردووە، چەندین وتار و نوسنینی لە رۆژنامەی ژین، کە باپیری دایمەزراندوە لە گۆڤاری گەلاوێژ کەخۆی بەبنەماڵەکەی داناوە لێکۆڵینەوەی و باسی بەپیزی ئەدەبی و یاسایی و رونکابیری بڵاوکردۆتەوە کەلەم کتێبەدا بەشێک لەو وتارانەی گۆڤاری گەلاوێژ ئەخوێنینەوە.

ویکیپیدیاوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved