16/5/2018 03:03 PM

ئێلیف شافاق


بە هۆی ئەوەی لە تەمەنی شەش ساڵیەوە دە خوێنێتەوە و لە تەمەنی هەشت ساڵیەوە خولیای نووسین بووە، بە یەكێك لە پڕ خوێنەرترین نووسەری تورك لە جیهاندا دادەنرێت و بە نووسینی ڕمانی چل ڕێساكەی عەشق، بەتەواوەتی ناوی چووە نێو ئەدەبی جیهانەوە.
ئەم خانمە نووسەرە بەرهەمەكانی بۆ زیاتر لە 30 زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕاون بە زمانی كوردیشەوە و خۆشی بەرهەكەكانی بەزمانی توركی و ئینگلیزی دەنووسێت.   
ئێلیف شافاق Elif Şafak  خانمەڕۆمان نووس و نووسەرێكی توركە، لە ساڵی (١٩٧١) لە دایك بووە، باوكی دكتۆر بووە  بەردەوام لەسەفەردا  بووە  ھەربۆیە ئێلیف لە شاری  (strazburg) لە دایك بووە،  ئێلیف مناڵ بووە كە دایك و باوكی لە یەك جیابوونەتەووە، بە بۆنەی ئەوەی لای دایكی ژیاوە ھەر بۆیە نازناووی دایكی وەر گرتووە (şafak)(شەفاك)، بە هۆی ئەوەشی دایكی لە سلكی دیبلۆماسیدا كاری كردوە و هەرلە منالێەوە بەردەوام لە نێوان وڵاتانی جیهاندا لە گەشت و هاتو چۆدابووە.

لە ڕۆمانی شیری ڕەش تایبەت بە بیرەوەرییەكانی ئەم خانمە دەڵێت بەهۆی گەشتە بەردەوامەكان و مانەوە لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریكی هەر زوو خولیای ئەوەم لا دروست بوو كە كلتوری خۆرهەڵات و خۆرئاوا تێكەڵاوبكەم سوود لە لایەن جوانە كانی شارستانیەتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا وەرگرم.

Elif Şafak، خوێندنی سەرەتای ھەر لای دایكی بووەلە شاری  (madrid) (مەدرید)-ی پایتە ختی ئیسپانیا، بەڵام خوێندنی زانكۆی لە (liseyi  ankara ataturk anadolu) لە توركیا بووە لە (ankara) (ئەنكەرە)و بڕوانەمەی بەكالۆریۆسی هەیە لە زانستە سیاسییەكاندا لە زانكۆی تەكنیكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی توركیا. هەروەها بڕوانامەی ماجستێری هەیە لە " جێندەر و لێكۆڵینەوەكانی فێمێنیزم" و دكتۆرای زانستە سیاسییەكانیشی لە هەمان زانكۆ بەدەستهێناوە.

لە دیدارێكدا لەگەڵ  تەلە فزیۆنی bbc ئەم خانمە باس لە بڕوابوونی تەواوی دەكات بە تەسەوف و دەڵێت بە هۆی خوێندنەوەی مێژووی تەسەوف، هەوڵمداوە بەتەواوەتی لەكارەكانم ڕەنگبداتەوەو ئەو مێژووە پڕ لە لێبوردەیی و خۆشەویستە جارێكی تر زیندوو بكەمەوە و لە ڕۆمانی چل ڕێساكەی عەشقیشدا بەتەواوەتی ئەم مەسەلەیە ڕەنگی داوەتەوە.

ئێلیف شافاق Elif Şafak خاوەنی ١٥ بەرھەمی ناوەزەیەو لە سەر زۆربەی كتێبەكانی خەڵاتی زێرینی وەرگرتووە و بە شێكی زۆریشی لەلای خوێنەرانی كورد ئاشنایە بە هۆی وەڕگێڕانەوە لەوانە( چل ڕێساكانی عەشق و زۆڵەكەی ئیستەنبول و شەرەف و گوڵی ساردونیاو هتد...

بەرهەمەكانی:
یەكەم ڕۆمانی بە ناوی (kem gözlere anadolu) (كیم گوێزلەری ئەنەدۆلو) بووە ودووەم كتیبێشی بە ناوی ( (pinhane) (پینھانێ) بووە لە ساڵی (١٩٩٧)،  سێھەم بەرھەمی بە ناوی(şehrın aynaları) (شێھرین ئاینەڵەر) بووە لە ساڵی(٢٠٠٥)، چوارەم بەرھەمی بە ناوی (mahrem) (مەھرێم) بووە ، پێنجەم بەرھەمی بە ناوی ( bit palas) ( بیت بەلەس) بووە ، شەشەم بەرھەمی بە ناوی (Araf) (ئەراف) بووە ، حەوتەم بەرھەمی بە ناوی (beşpeşe) (بێشپێشێ) بووە ، ھەشتەم بەرھەمی بە ناوی (med cezir) (مێد جێزیر) بووە ، نۆیەم بەرھەمی بە ناوی ( baba ve piç) ( بەبا ڤێ پێچ) بووە، دەیەم بەرھەمی بە ناوی ( syah süt) ( سیاھ سوت) بووە، یانزەیەم بەرھەمی بە ناوی (kâğıt helva) (كایت ھێلڤا ) بووە، دوانزەھەمین بەرھەمی بە ناوی ( fırarperest)( فیرارپێرست) بووە، سیانزەھەمین بەرھەمی بە ناوی (ıskender) (ئیسكێندەر) بووە ، چواردەھەمین بەرھەمف بە ناوی (şemspare) ( شێمسپاڕێ) بووە، پانزەھەمین بەرھەمی بە ناوی (Ustam ve ben) ( ئوستام ڤێ بەن) بووە ، كۆتا بەرھەمیشی بە ناوی (aş) (عەشق)ە وەرگێراوەتە سەر ھەردوو زمانی ( عەەربی ە ئنگلیزی) و  كە بە یەكیك لە پڕ فرۆشترین كتێب دائەنرێت لە ماوەیەكی كەمدا ،
ئلیف شەفاك لە ساڵی ( ٢٠٠٥ ) ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆژنامەنووس  ( Eyüp can ) ( ئەیوب جان )  پێكهیناوەو خاوەنی دوو منداڵن...
وەھەروەھا ئێلێف ھەرسێ زمانی ( توركی و عەرەبی و ئینگلیزی ) زانیووە،،  ئیستە لە توكیایەو ھەر بە كاری نوسینەوو خەریكە  و مامۆستا وانە بێژیشە لە زانكۆیەكی ناسراوی ئەمەریكا...

ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە :(ڕۆژنامەی ھوریێت) (Hürriyet) و (ڕۆژنامەی سەباح)  (sabah) 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved