19/5/2018 10:25 AM

پابلۆ پیکاسۆ

پاپلو پیکاسۆ، وێنەکێش و هونەرمەندی شێوەکارو پەیکەرتاش یەکێکە لە گەورە هونەرمەندانی سەدەی بیست ، خاوەنی ناوبانگێکی گەورەیە بەکارە هونەریە ناوازەو ئاست بەرزەکانی و دامەزرێنەری قوتابخانەی شەش لایەنەی ھونەریە ....

ژیانی منداڵی :
پاپلۆ پیکاسۆ لە ٢٥ی تشریینی یەکەمی ١٨٨١دا لە شاری مالەگای ئیسپانیا لە خێزانێکی هونەری لە دایك بووە ، خوسیە رویتی باوکی هونەرمەندی شێوەکار بووەو وەك مامۆستای هونەر لە یەکێک لە خوێندنگاکانی ئیسپانیادا کاری کرد ، دایکیشی ماریا پیکاسۆ، بەڕێوبەری مۆزەخانەی ناوخۆی ئیسپانیا بووە. پیکاسۆ هەر لەمنداڵیەوە خولیای هونەر بووە وەك دایکی دەڵێت " یەکەم وشە کە پیکاسۆ فێری بووە وشەی (قەڵەم ڕەساس) بووە" لە تەمەنی حەوت ساڵیدا باوکی فێری سەرەتەکانی کاری وێنەکێشان و وێنەکێشانی زەیتی کردووە ئەمەش وای کردووە خولیای هونەر و وێنەکێشان تەواوی حەزو خولیایی پیکاسۆ داگیربکات و بەوهۆیەوە واز لە خوێندن دەهێنێت لەپێناو هونەری وێنە کێشاندا.
لە ساڵی ١٨٩١ دا خێزانی پیکاسۆ ڕوو لە شاری لاکارۆنیا دەکەن بە هۆی کارکردنی باوکی لە کۆلێجی هونەرەجوانەکانی ئەو شارە بۆ ماوەی چوار ساڵ، کاتێک پیکاسۆ لەتەمەنی سیازدە ساڵیدا سکێچێک دەکێشیت بەڵام بە تەواو نەکراوی لەوێوە باوکی هەست بەتواناکانی دەکات لەبواری هونەری وێنە کێشاندا دەگاتە ئەو بڕوایەی کە کوڕەکەی تواناو کارەکانی لەخۆی باشتر دەبێت .
لە ساڵی ١٨٩٥ دا خێزانی پیکاسۆ ڕوو لە شاری بەرشەلۆنە دەکەن ، دوای مردنی خوشکەکەی بە نەخۆشی، پیکاسۆ دوچاری شۆکی دەرونی دەبێت کە ئەو ڕوداوە لە کارەکانی پیکاسۆدا تەواو ڕەنگ دەداتەوە ، لەو کاتەدا باوکی پیکاسۆ لە ئەکادیمیای هەنەرە جوانەکان کار دەکات داوا لە بەرپرسانی ئەکادیمیاکە دەکات کە پیکاسۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتن ئەنجام بدات ، پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بەرپرسانی ئەکادیمیاکە ڕەزامەندی پیشان نادەن بە وەرگرتنی پیکاسۆ، بەڵام ناسینی چەندین هاوڕێ لەو تەمەنەدا کاریگەری لەسەر پێشخستنی خولیاو تواناکانی پیکاسۆ دەبێت.
دواتر پیکاسۆ لەلایەن باوکیەوە ژورێکی بۆ دابین دەکریت تا لەوێ کاری هونەری ئەنجام بدات و پەرە بە تواناکانی بدات ئەو ژورە تەواوی ژیانی پیکاسۆ دەگۆڕێت و لە وێوە هەموو داهێنانە هونەری و کارە ناوازەکانی ئەنجام دەدات.
لە تەمەنی شازدە ساڵیدا لەلایەن باوکیەوە پیکاسۆ دەنێردرێتە شاری سان فیرناندۆ بۆ خوێندن لە ئەکادیمیای شای مەدرید کە یەکێك بووە لە ئەکادیمیا بەناوبانگەکانی وێنە کێشان، بەڵام پیکاسۆ ئارەزوی خوێندنی ڕۆتینی و پەیوست بوون بە وانەکانەوە ناکات لەبەرامبەردا هەوڵی بینینی پێشانگاکانی وێنەکێشان دەدات بەتایبەت پێشانگاکانی غریکو، کە یەکێک بووە لەو هونەرمەندانەی پیکاسۆ سەرسام بووە بە کارەکانی کە ڕویەکی نادیاریان هەبووە لەگەڵ سەرنج ڕاکێشی ئەو ڕەنگانەی بەکاری هێناوە ئەو سەرسامبونە کاریگەری لەسەر کارەکانی پیکاسۆ بەجێهێشتووە.

ژیانی کارکردنی :
لە ساڵی ١٩٠١ دا پیکاسۆ دەچێتە شاری پاریس بەو هۆیەی لای وابووە پاریس پایتەختی هونەرە لە ئەوروپادا، لەوێ چاوی بە ڕۆژنامەنوسی فەڕەنسی ماکوس جاکوب، دەکەوێت کە دەبێتە یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی و یارمەتی دەدات لە فێربونی زمان و شارەزا بوون لە ئەدەبی فەڕەنسیدا ، وا دەردەکەوێت لەو ماوەیەدا ژیانی پیکاسۆ بەقۆناغێکی ناخۆش و هەژاریدا تێپەڕیوە تا ئەوەی هەموو کارەکانی دەسوتێنێت لەگەڵ ئەو ژورەشی کە ژیانی تێدا بەسەر بردووە .
دوای پێنج مانگ پیکاسۆ دەگەڕێتەوە شاری مەدرید و گۆڤارێك بەناوی (یانج ئاڕت)وە دەردەکات کە یەکێک لە هاوڕێکانی پیکاسۆ بە ناوی فرانشیسکۆ وێنەی کاریکاتێری بۆ دەربڕینی خەمو ئازارەکانی هەژاران لە گۆڤارەکەدا دەکێشێت و هاوڕێیەکی دیکەی بەناوی سولییر، کاری نوسینی وتارەکان دەکات و یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە لە ساڵی ١٩٠١دا دەردەچێت.
لە ساڵی ١٩٠٥ ڕەخنەگری هونەری لیو ستاین و نوسەر جیرترود شتاین ، یەکێك بوون لە کەسایەتیانەی لەو سەردەمدا سەرسامی تابلۆ و کارەکانی پیکاسۆ بوون . جیرتورد، یەکێکە لە پارێزەرانی کارە هونەریەکانی پیکاسۆ، کارە هونەریەکانی پیکاسۆی کۆردۆتەوەو لە ماڵەکەی خۆیدا لە پاریس نمایشیکردووە.
لە ساڵی ١٩٠٧دا لە پێشانگایەکدا بەشداری دەکات کە لەلایەن دانیال کانفیلری ئەڵمانیەوە کرابۆوە ، دانیال یەکێکە لەو کەسە دیارانەی کارەکانی پیکاسۆی کۆکردۆتەوە سەرسام بووە بە قوتابخانەی هونەری پیکاسۆ.
لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم پیکاسۆ، پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتیە دیارەکانی ئەو سەردەمەدا دروست دەکات لەوانە ئیفور سترافینسکیفی،ئاواز دانەری سەمای بالیا هاوکاریەکی زۆری پیکاسۆ دەکات لەکارە هونەریەکانیدا.
دوای جەنگی جیهانی دووەم داگیر کردنی فەڕەنسا لەلایەن ئەڵمانەکانەوە پیکاسۆ لە فەڕەنسا دەمێنێتەوە دوچاری چەندین کێشە دەبێتەوە بەهۆی جیاوازی بیروباوەڕی هونەری لەگەڵ نازیەکاندا ، لەبەرئەو هۆکارە لەو ماوەیەدا کارە هونەریەکانی نمایش ناکات. لە دوای ئەوە تابلۆی بەناوبانگی ( ژیان لەگەڵ گیتار) تابلۆی (گۆڕی تشارنیل) کە لە ساڵی ١٩٤٤ دا وێنەی کێشاون نمایش دەکات، لە تابلۆکانیدا برۆنزی بەکار هێناوە کە لەلای نازیەکانەوە قەدەغە بووە بۆیە دوچاری کێشە دەبێتەوە بەهۆی بەرگری فەڕەنسیەکانەوە لە دەست نازیەکان هەڵدێت .

کارە هونەریەکانی:
شێوازی کارکردنی پیکاسۆ لە سەرەتادا تێکەڵ لە ھونەری تێکەڵ و ھونەری تازە ،بەڵام دوای دەرکەوتنی قوتابخانەی ھونەری ھونەرمەندی نەرویجی ئیدوار مانش، کە قوتابخانەکەی شێواز و دەربڕینی ئەسکەندەنافی بوو کاریگەری زۆری لەسەر کارەکانی پیکاسۆ لەو کاتەدا دروست کرد .
لە سەرەتادا تابلۆکانی دەربڕی ژیانی ڕاستی کۆمەڵایەتی بووە وەک تابلۆی (نا نا) کە لە ئێستادا لە مۆزەخانەی پیکاسۆ لە بەرشەلۆنە پارێزراوە،دواتر شێوازی کاری پیکاسۆ بەرەو قوتابخانەی چاپکراو دەڕوات بە کاریگەری ھونەرمەند غوغان تولوز لوتریک ئەمەش بە ئاشکرا لە تابلۆی (گاڵتەجاڕی)دا ڕەنگ دەداتەوە ئەم تابلۆیە لە ئێستادا لە مۆزەخانەی میتروبولیتان لە نیۆڕک پارێزراوە.
لە قۆناغەکانی داھاتودا کارکردنی پیکاسۆ بەرەو کێشانی تابلۆی سۆز پەل دەھاوێت لەوانە تابلۆکانی (ژنێکی گوڵ ھەڵگر، بەردەوام بوون و تەنافباز).
دواتر تابلۆکانی پیکاسۆ خوێندنەوەیەکی دیکەی ھونەریان لە خۆگرت ئەویش دەربڕینیشەش لایەنەیە دیارترین تابلۆی پیکاسۆ لەو شێوازەدا تابلۆی (ژنە ڕووتە)کانە لەوێوە قوتابخانەی ھونەری بەناوی پیکاسۆوە دروست بوو.
توانا ھونەریەکانی پیکاسۆ تەنھا لە کێشانی تابلۆدا نامێنێتەوە بەڵکو ڕوو لە خوێندنی ھونەری سیرامیك دەکات ،لە کارە بەناوبانگەکانی لەو بوارەدا کاری (ژن لە باخچەدا)یە ئەم جۆرە کارەشەی بە ھونەری کۆلاج ناسراوە.
کارەکانی پیکاسۆ بۆ چەند کاتێکی جیاواز پۆلێن دەکرێت لەوابە
ماوەی شین ،لە نێوان ساڵانی ١٩٠١ بۆ ١٩٠٤.
ماوی پەمەی ، لە نێوان ساڵانی ١٩٠٨ بۆ ١٩٠٩.
ماوەی کارتێکردنی ئەفریقا ، لە نێوان ساڵانی ١٩٠٥ بۆ ١٩٠٧.
ماوی کعیبیەی شیکردنەوە  ، لە نێوان ساڵانی ١٩٠٩بۆ ١٩١٢.
ماوی کعیبیەی بنەمایی ، لە نێوان ساڵانی ١٩١٢ بۆ ١٩١٩.

پیکاسۆی نوسەر و ئەکتەر:
پیکاسۆ جگە لە ھونەر لە بواری نوسین و ڕۆڵبینینداتوانایەکی گەورەی ھەبووە لە نێوان ساڵانی ١٩٣٥تا ١٩٥٩ زیاتر لە ٣٠٠قەسیدەی شعری نوشیوە چەند شانۆ نامەیەکی نوسیوە لەوانە ( خواستەکان بەھۆی ھەڵەوە دەسوتێن وچوار کچی گەنج).
لە ساڵی ١٩٦٠دا بەشداری لە فیلمی ئوریفیوس و فیلمی نھێنی پیکاسۆ لە دەرھێنانی ھێنری جۆرج دەکات.

بیروباوەڕی سیاسی :
لە جەنگە جیھانیەکاندا پیکاسۆ یەکێک بووە لەو کەسایەتیانەی دژی عەرەب و جولەکە بووە دژی دیکتاتۆریەت بووە بەڵام لایەنگری ھیچ بۆچونێک نەبووە.
لە ساڵی ١٩٤٤داپەیوەندی بە حزبی شیوعی فەڕەنسیەوە دەکات و لە ساڵی ١٩٥٠دا خەڵاتی ستالین بۆ ئاشتی وەردەگرێت و لە ساڵی ١٩٦٢دا خەڵاتی لینین بۆ ئاشتی وەردەگرێت وە یەکێک بووە لەو کەسانەی دژی شەڕی کۆریا بووە تابلۆیەکی بۆ قوربانیەکانی ئەو جەنگە کێشاوە.

ژیانی تایبەتی :
لە ساڵی ١٩٠٤دا پیکاسۆ چاوی بە خانمێکی فەڕەنسی بەناوی (بفیرناند ئولیفر) دەکەوێت و پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا دروست دەکات و چەندین تابلۆی ئۆلیفر وێنە دەکێشێت .دواتر پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ سەماکاری بالیا پاولجا خوخلوفا، دەبەستێت و لە ساڵی ١٩١٨دا ژیانی ھاوسەری پێک دەھێنن بۆ ھاوسەرەکەی تابلۆی سەماکارەکان دەکێشێت ،لەو ماوەیەدا لە ئاھەنگە شەوانەکاندا لە پاریس ئاشنایەتی لەگەڵ چەندین کەسایەتی دیاردا پەیدا دەکات
لە یەکێک لە شەوە ئاھەنگەکاندا بەھۆی ئامادەبونی خۆشەویستی ڕابردوی (ئۆلیفر) ناکۆکی لە نێوان پیکاشۆو ھاوسەرەکەیدا دروست دەبێت و لەوێوە ژیانی ھاوسەرێتیان کۆتای پێدێت .
دواتر ئاشنایەتی لەگەڵ ماری تریز پەیدا دەکات و دەبێتە خاوەنی منداڵێک 
پیکاسۆ لەماوەی ژیانیدا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ چەندین ژن دەبەستێت ،لە ساڵی ١٩٦٤دا نوسەر فرانسوا کتێبێک بە ناونیشانی (ژیان لەگەڵ پیکاسۆ) دەردەکات کە باس لە پەیوەندیە سۆزداریەکانی پیکاسۆ دەکات .
لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ دواین جار لەگەڵ جاکلین روک ژیانی ھاوسەری پێک دەھێنێت تا کۆتای ژیانی پێکەوە دەمێننەوە .
پیکاسۆ خاوەنی چوار منداڵ بووە بە ناوەکانی ( باولو،مایا ، کلود وبلوما).

کۆچکردنی :
پیکاسۆ لە ٨ی نیسانی ١٩٧٣دا لە شاری موجان لە فەڕەنسا کۆچی دوای دەکات لە ناوچەی شاتو نزیک لە ئەیکس بەخاک دەسپێردرێت .

خاك- ژیمان عبدالرحمن
س/ المرسال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved