11/7/2018 06:01 PM

ئەحمەد كایا


ئامادەو وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە :- ڕۆژنامەی سەباحی توركی ( sabah gazety )...
سەرچاوە :-  ماڵپەری فەری  ئەحمەد كایا ...


ئەحمەد كایا ھونەرمەندو و ئاوازدانەری كوردە كە لە (٢٨ی تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٥٧)لە باكووری كوردستان لە شاری (مەدەلی) لەدایكبووە،  بنەماڵەكەی ئەحمەد بە ھیوای ژیانێكی باشتر ڕوو دەكەنە (ئیستانبوڵ)، ئەحمەد لەئستانبوڵ تێكەڵی سیاسەت دەبێ و لە پاڵ ئەوەشدا خۆی فێری  مۆسیقا ئەكات، شیعر دەنووسێ و لە پێناوی بژێوی ژیانیشیدا شانبەشانی باوكی  ھەموو جۆرە كارێك دەكا دەبێتە شۆفێری لۆری  كرێكاری كارگەكان، دوای چەند ساڵێك ئەحمەد كەیا ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتونیك پێك ئەھێنت بە ناوی ( gültan) گولتان ...
 
لە ساڵی (١٩٨٥) بڕیار دەدا یەكەمین ئەلبومی گۆرانییەكانی بلاوبكاتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی شێوازەكەی، شێوازێكی نوێیە ناوەڕۆكی شیعرەكانی شۆڕشگێڕانەن، ھیچ دەزگایەكی ھونەری ئامادەنابێ ھاوكاری بكات،  بەڵام ئەمە چۆك بە ئەحمەد دانایات بەیارمەتی ھاوڕیكانی  یەكەمین ئەلبوومی خۆی بە ناوی (مەگری بچوك) بلاودەكاتەوەوبە دەم ھاتنەوویەكی  باشی لە لای خەڵكی دەبێ، بەلام حكوومەت قەدەغەی دەكات. كە ئەم قدەغە كردنەش وا دەكات لایەنگری و ھەواداری زۆرتر بێت ...

ئەحمەد كایا كە بە گۆرانییەكانی لایەنگری خەڵكی ھەژار و كوردی توركیای دەكردو دژی رەگەز پەرستەكان  دەوەستایەوە، ھەر ئەمەش بووو ھۆی ئەوەی چەندین جار بەند بكرێت و سكاڵا دژی تۆمار بكرێت ...


لە ساڵی ١٩٩٩  خەڵاتی  باشترین گۆرانی ساڵی پێ بەخشرا لە ڤیستڤاڵێكی ساڵانەی ھونەریدا، لەو كاتەی بانگكرا بۆ سەر ستیەج چەند قسایاكی كرد كە ئەم ووتانە لە زاری خۆیەوە دەر چوو :- 
 (من گۆرانییەكی كوردیم لە ناو ئەلبۆمە تازەكەم داناوە، چونكە من بە ڕەچەڵەك كوردم! گومانم نییە گەلێ كۆمپانیای مۆسیقا حەز دەكەن ئەلبۆمە تازەكەم بڵاوبكەنەوە! توركیا گرفتێكی ھەیە بەناوی كوردستان، لە بەرئەوە من ھەرگیز لە باسكردنی ئەم گرفتە بۆ ئەوانەی دان بەراستیدا نانێن، ماندوو نابم)....
 دوای تەواو بوونی ئەم قسانە، چەند ھونەرمەندێكی تورك ھێرشیان كردە سەری و ھاواریان كرد: (خاین خیانەت كار بڕۆ دەرێ  ...). 



زۆرێك لە گۆرانیەكانی كایا ھۆنراوەی شاعیری كورد ( یوسف ) بوون و ئەم كردوونی بە گۆرانی وەك:-(یاخی دەبم، تۆو ، ئیتر بەسە ، مەرگیش دەلەرزێ )...


عەبدوڵا گولی سەرۆكی پَشوویتری  توركیا خەڵاتی گەورە ی بەخشیە كایا پاش مەرگی لە ڕۆژی لە دایكبوونیدا كە  ٢٠١٣یەكێ لەو ھۆیانەی ئەكرێ ئەم سەرۆكەی توركیا ئەو كارەی كردبێ ئەوەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی ئێستای كۆماری توركیا كاتێ دژی ئەتاتورك ھەڵەبەستێكی خوێندەوە لە ساڵەكانی ١٩٩٠دا و لەسەری زیندانی كرا، ئەوكات كایا پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕیبوو....

ئەحمەد كەیا لە ساڵی (٢٠٠٠)  لە پاریس كۆچی دوای ئەكات،دوای خۆی گوڵتەنی ھاوسەری ئەلبوومە تەواو نەكراوەكەی بەناوی "گوێ بگرە وڵاتە خۆشەویستەكەم" بڵاوكردەوە. ئەمەی خوارەوە بەشێكە لەو داكۆكینامەیەی ئەحمەد كایا لەبەردەم دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا پێشكەشی كرد:
(من لەسەر چەقۆ راوەستاوم! كەسێك كە لەپێناوی گەلەكەیدا دەجەنگێ. ئەم داكۆكینامەیەتان لەبیربێ... لەساڵی ١٩٨٥ مۆسیقارێكی پیشەیی بووم. ژنم ھێناوە و دوو كیژی حەڤدەو دوازدە ساڵەم ھەیە. سەدان سترانم داناوەو گەلێ ئاوازیشم بۆ كەسانی دیكە داناوە. حەڤدە ئەلبومم بلاوكردۆتەوە كە چەندان میلیۆن دانەیان لێ فرۆشراوە. لەولاتانی دنیا كۆنسێرتم كردوە و چەند جارێك وەك گۆرانیبێژی ساڵ لەلایەن دەزگا ھونەرییە جۆراوجۆرەكانەوە ھەڵبژێردراوم. تەمەنم چل و دوو ساڵە و لە توركیا دادەنیشم. بە توركی بیرم كردۆتەوەو بە توركی نووسیومە و بەتوركیش گۆرانیم گوتوە. من مۆسیقارم و ھاوولاتییەكی ئەم دنیایەم كە خۆی بەموڵكی ھیچ ناوچەیەك نازانێ و ھەست و سۆزی رووی لەمرۆڤە. دڵم ئەوەندە گەورەیە جێگای چاكەی گشت زمان و كولتوور و باوەڕو گۆرانییەكانی دنیای تێدا دەبێتەوە. تۆمەتێكم پێوە لكێنراوە كە ژیانی ھەڵگێڕاومەتەوە. تۆمەتی خەیانەت. پێیان گوتووم كە من كەسێكی دووبەرەكی خواز، ئەڵقە لەگوێ و بێئەدەب و بێئەقڵ و شێتم. ئەم سیفەتانە تۆمەتی كەس و گرووپگەلێكی ناسراون. روانگەو قسەی مرۆڤێك، كە بنەمای ھەموو ئەم تۆمەتانەیە، لە ھیچ ولاتێكی پێشكەوتوو و یاسا پەروەردا بە تاوان و تۆمەت ناژمێردرێن)....
بەر هە مە كانی ئەحمەد كایا
مەگری كۆرپەكەم (١٩٨٥)

-تێكئاڵان بە ئازار (١٩٨٥)

-ئاوازی شەبەق (١٩٨٦)

-كاتێ دێ (١٩٨٦)

-دیموكراتی ماندوو (١٩٨٧)

-سەربەرزدەكەمەوە (١٩٨٨)

-خوێندنەوە- (١٩٨٩)

-گوڵێكی نیەت چاك - كۆد ناوی بەختیار (١٩٨٩)

-خوێندنەوە- (١٩٩٠)

-دیواری خۆشەویستی (١٩٩٠)

-توشی بەڵا بووم (١٩٩١)


-بەرم مەكەوە ئەسوتێی (١٩٩٢)

-ناجێگیر (١٩٩٣)

-گۆرانیەكانم بۆ شاخەكانە (١٩٩٤)

-بمدۆزەوە (١٩٩٥)

-ئەستێرە و مانگاشەو (١٩٩٦)

-بەرامبەر دۆست و دوژمن (١٩٩٨)

-خوات لەگەڵ چاوەكەم (٢٠٠١)

-تۆزێكیش تۆ بگری (٢٠٠٣)

-با داواكەم بمێنێ (٢٠٠٥)

-فرمێسكەكانم بوونە ھەزارساڵە (٢٠٠٦)

-بابا ئەمڕۆ تەنیام ساڵی (٢٠١٢)



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved