30/8/2018 04:31 PM

سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری

خەلیل عەبدوللا

 كوردستانی هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كوردستانه‌‌و خاوه‌نی ده‌نگێكی به‌سۆز‌و ره‌سه‌ن و ئه‌فسوناوییه‌.ناوی ته‌واوی سه‌ید عه‌لی كوڕی سه‌ید نیزامه‌دینی كوڕی سه‌ید جامییه‌.
له‌ساڵی 1882 له‌گوندی سه‌ڵوه‌تاوای نزیك شاری سنه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه‌.
سه‌ید عه‌لی له‌ئامێزی خێزانێكی ئاینیدا په‌روه‌رده‌ بووه‌و له‌بنه‌ماڵه‌ی شاعیری ناسراو بابا تاهیری هه‌مه‌دانییه‌.سه‌ره‌تا خراوه‌ته‌ به‌رخوێندنی ئاینی لای مامۆستایانی ئاینی شاری سنه‌ ده‌رسه‌ ئاینییه‌كانی خوێندووه‌.
سه‌ید عه‌لی له‌بۆنه‌ ئایینیه‌كاندا قورئان‌و موناجاتی ئاینی خوێندووه‌‌و له‌وه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌نگێكی خۆشی هه‌یه‌، ئیدی له‌ دنیای ئایینه‌وه‌ هاتۆته‌ ناوی دنیای گۆرانی‌و موزیكی كوردی‌و 14 گۆرانی به‌ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌كه‌ی تۆمار كردووه‌.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نها 14 گۆرانی تۆماركراوی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی ده‌نگه‌ سیحراوی‌و به‌سۆزه‌كه‌یه‌وه‌، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌دا ناسرا.
له‌6ی ئابی 1937 كۆچی دوایی كردووه‌.درودی رێزو وه‌فاو ئه‌مه‌كداری بۆ گیانی پاك و پیرۆزی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی له‌ساڵڕۆژی دوا ماڵئاواییدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved