24/10/2018 03:03 PM

ئەحمەد عارف ولەیلا ئەربیل

 

ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە :- ڕۆژنامەی حوریەتی توركی و وویكپیادیا ...


شاعیر ئەحمەد عارف  و نووسەر لەیلا ئەربیل دوو ناوی درەوشاوەی ئەدەبیاتی هاوچەرخی توركین و هەردووكیان بەڕەچەڵەك كوردن، لەم دواییانەیشدا دەركەوتووە كە بنەماڵەی (ئەربیل) یش كوردن و بەڕەچەڵەك خەڵكی هەولێرن.... 
دیوانی "كەلەپچەكانم لە حەسرەتی تۆ داڕزاند"ی ئەحمەد عارف كە یەكەمجار ساڵی ١٩٦٨ چاپ كراوە، یەكێكە لە شاكارە هەرە بەناوبانگەكانی شاعیر و كەم كەس  هەیە بەشێك لەو شیعرانەی لەبەر نەبێت  ئێستا بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا  ئەحمەد عارف سەردەمانێك عاشقی لەیلا ئەربیل بووە و هەندێك لە شیعرەكانی ناو ئەو دیوانە زادەی عەشقی ئەون بۆ ئەربیل....

ژیانامامە :-
 ئەحمەد عارف ناوی تەواو ( ئە‌حمە‌د عارف حیكمە‌ت ئۆنال (Ahmed Önal) ـە لە شاری ئامە‌د (دیاربە‌كر) گە‌ورە‌بووە و خوێندنی سە‌رە‌تایی لە شارۆچكە‌ی ( سوێرەك ) دە‌ست پێكردووە و ناوە‌ندیی لە شاری ( ئورفا ) و دواتر  لە شاری (ئە‌فیون حە‌سار) تە‌واو كردووە، خوێندنی زانكۆی لە ئە‌نقە‌رە لە بە‌شی فە‌لسە‌فە خوێندووە و پێی تە‌واو نە‌كراوە بە‌ھۆی جموجۆڵی سیاسیی و زیندانیكردنی ، ساڵی ( ١٩٥٠) دە‌گیرێت و دووساڵ زیندانی دە‌كرێت، بە‌رھە‌م وشیعرە‌كانی ئە‌حمە‌د عارف ئە‌گە‌رچی بە زمان توركین، بە‌ڵام بە ھە‌ست و خواستی كوردانە ھۆنراونە‌تە‌وە و ژان و ھە‌نسكی كوردە‌واریی پێوە دیارە.... 
ھاوكات لەیلا ئەربیلیش لە دایك بووی لە سالی (١٩٣١ ) لە ئستانبوڵ ، لەیلا مناڵی ناوەندی خێزانەكەی بووە و جگە لە خۆی خاوەنی خوشك و برایەكی كەش بووە،لەیلا ئەتوانێت لە زانكۆی ( كەدی كۆی لیستەسی) بەسەركەتوی تەواو بكات و  پاشانیش دەست ئەكات بە خوێندن لە  ( زانكۆی یەزار)، لە ساڵی (١٩٥٠) ھاوسەرگیری پێك ئەھێنێت لەگەڵ ( چێركیز ڕەشیت كوڕی ئایتێك ) بەڵام ھاوسەرگیرێكەی زۆ درێژە ناكێشێت و جیا دەبێتەوە ...

شیعرە‌كانی ئەحمەد عارف  كە بە توركین لە ساڵانی  ( ١٩٤٠ - ١٩٥٥)  گۆڤارە‌كانی ئە‌وسا  بڵاو كراونەتەوە،  یە‌كە‌م پە‌رتووكی ساڵی ( ١٩٦٨ ) بە ناوی hasertınden pranglar) eskıttm ) كە‌لە‌بچە‌كانم لە حە‌سرە‌تی تۆ داڕزاند) ناو با‌نگێكی زۆری بە دە‌ستھێنا و تەنھا  چل جار چاپكراوە‌تە‌وە و وە‌رگێرراوە‌تە سە‌ر زمانی كوردی.... ھە‌ندێك ھە‌ڵبە‌ستە‌كانی لە‌لایەن  گۆرانیبێژو ھەنەرمەندی نەمری كورد ( ئەحمەد كەیا ) كراوە‌نە‌تە گۆرانی....

پاش كۆچكردنی ئەحمەد عارف لە ساڵی  ( ١٩٩١)  دا نووسین و شیعرە‌كانی كۆدە‌كرێنە‌وە كە زۆربە‌یان لە رۆژنامە و گۆڤارە‌كان بە پە‌رش وبڵاوی بڵاوكرابوونە‌و  پە‌رتووكێك دا  بە ناوی    (Yurdum Benim Şahdamarım:)  وارێ من شادە‌مارێ من) ساڵی ٢٠٠٣ چاپ دە‌كرێت كە ھە‌ندێك لە بە‌رھە‌می بڵاونە‌كراوە‌شی لە خۆگرتووە

لەیلا ئەربیل  لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و ڕۆژنامەی  (حوڕییەت ) ی توركی لە هەواڵێكدا بەو بۆنەیەوە دەنووسێت یەكێك لەو شیعرانەی كە عارف لە لووتكەی عاشقبوونیدا بۆ ئەربیلی نووسیوە، بەمجۆرە دەست پێ دەكات:-

نەبوونت ناوێكی تری دۆزەخە
لەرزم لێ دێ، چاوەكانت دامەخە...

لە هەمان هەواڵدا هاتووە كە عارف لە ماوەی ساڵانی ١٩٥٤-١٩٥٧دا و دواتر لە ١٩٧٧دا زیاد لە ٦٠ نامەی بۆ لەیلا  ئەربیل نووسیوە ، بڕیار وایە سەرجەم ئەو نامانە و گشت ئەو شیعرانەی كە عارف بۆ ئەربیلی نووسیون  لە كتێبێكدا بە ناونیشانی ( لەیلام )یەوە بڵاو بكرێتەوە، ناونیشانی كتێبەكە سەردێری یەكێك لەو شیعرانەیە كە عارف بۆ ئەربیلی نووسیوە..  پیاوێكی كامۆ،  نوێترین ڕۆمانی لەیلا  ئەربیلە، بەهاری ئەمساڵ كەوتە بازاڕەوە...

یەكێك لە نامەكانی ئەحمەد عارف بۆ لەیلا ئەربیل كە لە كتێبی ئاماژە بۆ كراودا هەیە، بەمجۆرەیە:
لەیلا، گیانەكەم، وێڵ و پەشێو و بێدەنگم... بێدەنگ و پڕ: باشە لە سایەی خواوە تۆ هەیت، ئەگەر نا، حاڵم پەرێشان دەبوو... ئێرە گوندێكە! سەرباری گشت پێداگرتن و هەوڵی خزمەكانم، یەكسەر بۆ لای دایكم دەڕۆم. ڕۆژی دووشەمە لە شەمەندەفەردام. كاتێك دەگەمەوە ماڵ، پێویستە نامەكەت بدۆزمەوە. یەكەم پرسیاریشم لە دایكم هەر ئەوە دەبێت... تۆ چۆنیت؟ لە دوایین تەلەفۆندا بێزارم كردیت؟ من چی دی لە دایكت ناترسم. بەپێچەوانەوە، وەك دایكی خۆم خۆشم دەوێت. ڕات چۆنە لەسەر ئەم قسەیەم؟ لێوانلێوم لە بەیتی شیعر. با كەمێك بێمەوە سەر خۆم، لەسەر دەستەسڕ و بلووزەكانت و سەرینەكەت شیعر ڕادەخەم. ها؟ هێشتا لە دەستەواژەی (لە كاتێكدا)ی سەر وێنەكەت حاڵی نەبووم. دەتوانیت بۆم ڕوون بكەیتەوە؟ دەزانم گشت ئەم شتانە بێهوودەن. شاكار ئەوەیە بتوانم بە فڕۆكە بێم بۆ ئەوێ. نەفرەتم دا لە نەخۆشی و پەرێشانی و ناچارییەكانی خێزان... چی بكەم؟ چاوەكانت ماچ دەكەم گیانەكەم. هەرە زیادیش لووتت. پێمەكەنە، بەڕاستمە... نیوەی دووەمم...




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved