7/12/2018 11:02 PM

جۆرج ئۆروێڵ

ئۆروێل ڕۆژنامەنوس و نوسەرێكی به‌ناوبانگی بەڕیتانی بوو، دوو لە نایابترین ڕۆمانەکانی سەدەی بیستی نوسیووە کە بریتین لە (مەزرای ئاژەڵان، ١٩٨٤).

 

ئۆروێل کە ناوێکی خوازراوە بۆ (ئیریک ئارسەر بلەیر) لەدایکبووە لە ٢٥ی ١ی ١٩٠٣ لە رۆژهەڵاتی هیندستان، کوڕی کارگوزارێکی سڤیلی بەڕیتانی بووە، ئەو لە ئینگلاند خوێندویەتی، کاتێک کە خوێندنگە بەجێ دەهێڵێت پەیوەندی دەکات بە دەزگای پۆلیسی ئیمپڕاتۆڕیەتی هیندیەوە لە بۆرما، کە دواتر لەلایەن بەڕیتانیاوە دەستی بەسەرداگیرا.

ئۆڕوێڵ لە ١٩٢٧ دا دەستی لەکار کێشایەوە و بڕیاریدا کە ببێت بە نوسەر، لە ١٩٢٨ دا ئەو بەرەو پاریس بەڕێکەوت ئەو شوێنەی کە توشی کەمی سەرکەوتنەکانی ببوو تیایدا و ناچاری کرد بۆ زنجیرەیەک کاری سادە و هیچ، ئەو وەسفی ئەزمونەکانی خۆی ئەکات لە یەکەم کتێبی بە ناوی (ڕسوا و سەرگەردان لە پاریس و لەندەن) بڵاوکرایەوە لە ١٩٣٣ دا، ناوی جۆرج ئوریۆڵی وەرگرت ماوەیەک پێش بڵاوکردنەوەی بابەتەکەی، بەدوای ئەم کارەیدا ڕۆمانی( ڕۆژەکانی بۆرمای) هات لە ١٩٣٤.
گێرەشیوێنێک لە ساڵانی ١٩٢٠، لە ساڵانی ١٩٣٠ەکان ئەو خۆێ بە یەکێک لە سۆسیالیستەکان دادەنا، لە ١٩٣٦ دەستنیشانکرا بۆ نوسینی هەژمارێک لەسەر هەژاری لای کرێکارانی کانگە لە باکوری ئینگلتەرا، کە ئەنجامەکەی نوسینی (ڕێگایەک بۆ ویگان پیەر) ١٩٣٧ بوو، لە کۆتایەکانی ١٩٣٦ دا ئۆروێڵ گەشتی کرد بۆ ئیسپانیا بۆ شەڕکردن لە ڕیزی  کۆماریەکان لە دژی نەتەوە پەرستەکانی فڕانسۆ، ناچارکرا کە بەردەوام لە خۆشاردنەوە دابێت لە ترسی ژیانی لە لایەن شوعیەکانی پاڵپشتی یەکێتی سۆڤیەتەوە کە سەرکوتکاری شۆڕشگێڕە سۆسیالیستە ئۆپۆزسیۆنەکانیان دەکرد، ئەم ئەزموونە وای لێکرد کە بۆ هەموو ژیانی وەک کەسێکی دژە ستالینی بمێنێتەوە.
لە نێوان ساڵانی ١٩٤١ بۆ ١٩٤٣، ئۆروێڵ کاریکرد لەسەر پڕوپاگەندە بۆ کەناڵی (بی بی سی) دەزگای میدیایی بەڕیتانی، لە ١٩٤٣ دا بوو بە نوسەر لە گۆڤارێکی چەپڕەوەکان بە ناوی (تریبیۆن)، ئەو لەو کاتەدا ڕۆژنامەنوسێکی بەبەرهەم بوو، وتاری دەنوسی، پێداچوونەوەی بۆ کتێب دەکرد و سەرقاڵی نوسین بوو.

لە ١٩٤٥ دا، مەزرای ئاژەڵان ی ئۆرێۆڵ کە چیرۆکێکی سیاسی دروستکراو بوو باسەکە دەربارەی کێڵگەیەکی ئاژەڵان بوو بەڵام بە پشت بەستن بە خیانەتەکەی ستالین لە شۆڕشی رووسی ١٩١٧ د بڵاوکرایەوە، ئەمە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ناوی ئۆریۆڵ، لە کۆتایدا توانی جۆرێک  ئاسودەی دابین بکات بۆخۆی، کتێبی ١٩٨٤ لە دوای چوار ساڵ بڵاوکرایەوە واتە ساڵی ١٩٤٩، کە دەربارەی جیهانێکی خەیاڵی تۆتالیتاری( دیکتاتۆری) داهاتووە، کتێبەکە توانی کارتێکردنێکی قوڵ درووست بکات، بە ناونیشانەکەی وە هەروەها بە کۆمەڵێک دەستەواژەی ناوی، وەک (برای گەورە چاودێریت دەکات) ، نیوسپیک (زمانێکی چەواشەکار)  (قبوڵکردنی دوو بیرۆکەی تەواو دژبەیەک لە هەمان کاتتدا) بوون بە بەشێک لە بەکارهێنانی ڕۆژانەی خەڵک لەم کاتانەدا تەندروستی ئۆریۆڵ بەرەو تێکچوون دەچوو و بە نوخۆشی سیل کۆچی دوای کرد لە ٢١ ی ١ ی ١٩٥٠دا.


وەرگێڕان: لاس لوقمان
سەرچاوە: بی بی سی
 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved