26/6/2019 04:46 PM

مەكی عەبدوڵڵا (عەلیە فەنی)



مەكی عەبدوڵڵا ناسراو بە (عەلیە فەنی) لەساڵی 1939 لەشاری ئامێدی پارێزگای دهۆك لەدایكبووە، بەهۆی ئەوەی باوكی فەرمانبەری گومرگ بووە. دەیان ساڵ خزمەتی شانۆ و نواندنی كوردیی كردووە. 
ساڵی 1953 لەشاری كەركووك بە شانۆگەری (یاسا بەپێكەنین) بۆ یەكەمینجار چۆتە سەرشانۆ، لە زیاتر لە سێ‌ هەزار و 330 بەرهەمی هونەریدا كاریكردوە . لەساڵی 1960 دەستیكردووە بە ئامادەكردنی فیلمی (نێرگز بووكی كوردستانە) لەساڵی 1991 وەكو یەكەمین فیلمی سینەمایی كوردی چووەتە سەر شاشەی سینەماكان.
یادەوەری و خەرمانی كارەهونەرییەكانی حاجی مەكی جێگەی خۆشەویستی و شانازیە بۆ هاوڕێیانی. كاتێك خەڵكی ناوی مەكی عەبدوڵڵا دەهێنن، دەڵێن كێ‌ هەیە دوای كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە نواندنی (باوەژن خوابناسە) و (ژن بەژن)ی لەیادەوەریدا بسڕێتەوە . مەكی عەبدوڵڵا، ئەو هونەرمەندەی لە ساڵانی حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی رابردوو لەشاشەی تەلەڤیزیۆنەكانەوە بووە هونەرمەندێكی دیاری سەردەمەكەی خۆی، دوای 76 ساڵ لە بەڕێكردنی ژیان، لەو خاكەدا نێژرا كە ویستی لەڕێگەی هونەرەكەیەوە خزمەت بەخەڵكەكەی بكات. جگە لەمەش یەكێك لەو هونەرمەندانەی مێژووی شاری سلێمانییەو كەس نەیدەوت لە ئامێدی لە دایكبووە چونكە زۆربەی هونەرو بەخششەكانی لە پایتەختی رۆشنبیری بووەو تەنانەت پێش مردنیشی بەچەند مانگێك بەشداری لە دراما كۆمیدییەكانی كردبوو.. لە رێكەوتی 18-12-2015 دڵە گەورەكەی لە لێدان دەكەوێت و ماڵئاوایی لە ژیان و هونەر و ئازیزان دەكات. 
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved