تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌تس ئه‌پ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ زیاد ده‌كات كه زۆر ناوازه‌یه‌و سوودێكی زۆر به به‌كارهێنانی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌تس ئه‌پ كه پێشتر ته‌نها نووسین و وێنه‌و ده‌نگ و ڤیدیۆ له‌نێوان به‌كارهێنه‌راندا ئاڵوگۆڕی پێده‌كرا، له ئێستادا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌شی زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن جگه له‌وانه‌ی پێشتر هه‌موو جۆره داتا‌و فایلێك بۆ یه‌كتری بنێرن، هه‌روه‌ك جۆره‌كانی (وۆرد، ئێكسڵ، ئه‌ی پی كه‌ی، پی دی ئێف). هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له هه‌ردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید سوودمه‌ند بن له‌و تایبه‌تمه‌ندییه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی قه‌باره‌ی فایله‌كانیش دیاریكراون، بۆ ئه‌ندرۆید 100 مێگابایته‌و بۆ ئای ئۆ ئێس 128 مێگابایته. خاك - لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure