به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ، سه‌رچاوه‌ی DNA مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند بوونه‌وه‌رێكی ئاسمانی. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن ماكسیم ماكوكوف له په‌یمانگای زانستی فه‌زایی و ڤلادیمیر شیرباك له زانكۆی فارابی كازاخستان ئه‌نجامدراوه، مرۆڤی سه‌ر زه‌وی له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌ری ئاسمانییه‌وه ده‌ستكاری DNAـهكهیان كراوه، به جۆرێك كه 97%ی DNA مرۆڤی ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌وه ده‌ستكاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی بهێنرێته كایه‌وه. توێژینه‌وه‌كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی به‌ریتانی بڵاوكراتهوهو ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه بوونه‌وه‌ری ئاسمانی زۆر پێشكه‌وتوو هاتونه‌ته سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان لێره‌ش ده‌ستپێبكات ده‌ستكاری خانه‌و DNA مرۆڤیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی بۆ دروست ببێت و له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی خۆیدا بگونجێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، DNA مرۆڤ له به‌رنامه‌یه‌كی دوو لایه‌نه پێكهاتووه، لایه‌نێكی سیمبولی بۆ ماوه‌یی زۆر ئاڵۆز‌و زه‌به‌لاحه، لایه‌نه‌كه‌ی تریشی كۆدێكی ئاسانی بنچینه‌ییه، زوو بێت یان دره‌نگ بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو مرۆڤی سه‌ر زه‌وی ئامۆزای ئه‌و بوونه‌وه‌ره ئاسمانییانه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی زه‌ویان كردووه‌و ده‌ستكاری خانه‌كانی مرۆڤیان كردووه.
خاك – كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure