نوێترین توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكی ده‌ریخستوه كه ئالوده‌بوون به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گشتی و فه‌یسبوك به‌تایبه‌تی، خانمان توشی خه‌مۆكی ده‌كات. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هۆكاری ئه‌و ئه‌نجامه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه كاتێك خانمان سه‌یری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌كه‌ن، وێنه‌و پۆستی هاوڕێكانیان ده‌بینن، پاشان ژیان و گوزه‌ران و كاری خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن به هاوڕێكانیان، ئه‌مه‌ش وا له خانمان ده‌كات توشی خه‌مۆكی ببن و تا راده‌یه‌ك باوه‌ڕیان به خۆیان نه‌مێنێت. كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانیان ده‌بێت و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا توشی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان ده‌بن. توێژه‌ران رێنمایی خانمان ده‌كه‌ن كه زۆر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارنه‌هێنن تاوه‌كو ئالوده‌ی نه‌بن، یان ئه‌گه‌ر به‌كاریشیان هێنا هه‌وڵ بده‌ن خۆیان به‌راورد نه‌كه‌ن به هاوڕێكانیان. خاك – و/ لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure