8/8/2017 10:01 AM

رۆبۆتەكانی فەیسبووك لەیەكتر تێدەگەن

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویكردەوە، فەیسبوك رۆبۆتی قسەكەری داهێناوە كە زیرەكی دەستكردیان هەیە‌و هەردوو رۆبۆتی (بۆب ‌و لیس) لەیەكتر تێدەگەن، بەڵام بە زمانێك كە مرۆڤ تێیان ناگات.

پێگەكە روونیكردوەتەوە: زانایانی زیرەكی دەستكرد لە كۆمپانیای فەیسبوك (Fair) بۆیان دەركەوتووە كە هەردوو رۆبۆتەكە لەكاتی قسەكردنیاندا بە ئامانجی گۆڕینەوەی كڵاو و تۆپ ‌و كتێب بە زمانێكی زۆر جیاواز لەوەی مرۆڤ قسەیان كردووە. 

زاناكان دەشڵێن: رۆبۆتە قسەكەرەكان بە شێوەیەك بەرنامە كراون كە زمانی ئینگلیزی بۆ قسە بەكاربهێنن، بەڵام هەندێك وشەیان بەكارهێناوە كە مرۆڤ تێی ناگات، لەگەڵ ئەوەشدا لای رۆبۆتەكان تێگەیشتنیان ئاسانە، بەڵام هەندێك لە زاناكانی بوارەكە پێیانوایە قسەكردنی رۆبۆتەكان بەوشێوەیە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەرنامەی دانراو بۆ رۆبۆتەكان تەنها زمانی ئینگلیزی نەبووە، بەوهۆیەشەوە وشەكان تێكەڵ دەكەن ‌و بە زمانێكی تایبەت بە خۆیان قسە دەكەن.


خاك - كوردستانی نوێ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved