به‌كارهێنه‌رانی ته‌له‌فۆن ده‌توانن بزانن كه مۆبایله‌كه‌یان یان ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه‌یان چاودێری له‌سه‌ره یان نا، ئه‌ویش به بوونی چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كه ده‌توانن له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان هه‌ستی پێبكه‌ن، ده‌توانن ئه‌م شه‌ش نیشانه به یه‌كه‌وه بكه‌ن به پێوه‌ر بۆ زانینی بوونی چاودێر‌و سیخوڕ به‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌یانه‌وه، هه‌روه‌ك ناكرێت به ته‌نها نیشانه‌یه‌كیان وا گومان بكه‌یت كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت چاودێری له‌سه‌ره، بۆیه پێویسته چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كۆبنه‌وه. نیشانه‌كان ئه‌مانه‌ن: 1/ كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا قسه ده‌كه‌یت، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك مۆبایله‌كه‌ت ته‌شویشی كه‌وتووه‌ته سه‌ر. 2/ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت له ئامێره‌كانی تر نزیكبكه‌ره‌وه وه‌ك ته‌له‌فزیۆن، ئه‌گه‌ر ته‌شویش خرایه‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ش ئه‌وه بزانه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت له‌ژێر چاودێریدایه. 3/ گوێ له ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت بگره، ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا تۆ به‌كاریناهێنیت و گوێت له ده‌نگه، ئه‌وه بزانه كه‌وتویته‌ته ژێر چاودێرییه‌وه. 4/ ئه‌گه‌ر پاتری مۆبایله‌كه‌ت پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه‌و تۆش به‌كارنه‌هێناوه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی تری جاسوسیه به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ته‌وه. 5/ هه‌وڵبده مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر به ئاسانی نه‌كوژایه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی تری سیخوڕیه. 6/ ئه‌گه‌ر نامه‌ت پێگه‌یشت و نه‌ناسراو بوو، ناشتوانیت لێی تێبگه‌یت ئه‌وا بزانه ڤایرۆسێكه بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌ته‌وه بۆت نێردراوه. خاك - س/ الشرق الاوسط T3
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure