ئاژانسی ناسا تازه‌ترین په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ڕووی خۆر نمایش كرد كه قه‌باره‌كه‌ی 10 هێنده‌ی گۆی زه‌وی ده‌بێت. ئاژانسی ناسا له ڕێگه‌ی چاودێرگه‌ی (Solar Dynamics Observatory)ی سه‌ر به ئاژانسه‌كه‌وه، تازه‌ترین وێنه‌ی ڤیدیۆیی خۆری بڵاوكرده‌وه كه تێیدا په‌ڵه‌په‌كی گه‌وره‌ی تۆخ له‌سه‌ر ڕووی خۆر ده‌بینرێت و ئه‌و وێنه‌یه‌ش له 5 بۆ 11 ی ئه‌م مانگه‌دا تۆماركراوه. هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌ڵه‌یه‌ی كه ناونراوه(dubbed AR2665) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یبینێت له ڤیدیۆیه‌كه‌دا زۆر گه‌وره دیار نییه، به‌ڵام له‌ڕاستییدا ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (74،560) میله كه ده‌كاته (120) كیلۆمه‌تر، به شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت له زه‌وییه‌وه ببینرێت. زاناكانی سه‌ر به ئاژانسی ناسا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌و په‌ڵه‌یه كاتێك ده‌ركه‌وتووه كه چالاكی خۆر ئه‌م ماوه‌یه كه‌مبووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی وا ده‌گمه‌ن له‌و ماوانه‌ی كه خۆر چالاكی كه‌مه كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ده‌ركه‌وتنی ئه‌و په‌ڵانه ته‌قینه‌وه‌ی خۆری به‌دوای خۆیاندا بهێنن، به‌ڵام پێشبینیكردنی ئه‌نجامه‌كانی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و دیارده‌یه هێشتا زووه. پێویسته بوترێت، چالاكی خۆر به شێوه‌یه‌كی كرداری له نزمبوونه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌دایه، گه‌یشتنه ترۆپكی چالاكییه‌كان نزیكه‌ی 11 ساڵ ده‌خایه‌نێت، له نێوان ماوه‌ی ئه‌و چالاكییه‌شدا خۆر چه‌ندین ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی و له ناو‌ی ڕووده‌دات و پلازما هه‌ڵده‌پژێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕوودانی گه‌رده‌لولی موگناتیسی كه كار ده‌كاته سه‌ر زه‌وی چه‌ند هه‌ساره‌یه‌كی تر‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر. خاك - س: نوفوستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure