ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌یت به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشترو جوانتر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینتساتگرام ده‌ربكه‌ویت، ئه‌وا به‌مشێوه‌ی خواره‌وه روونمای وێنه‌كانت باشتر بكه‌و دیمه‌نێكی زۆر نایابیان پێببه‌خشه: 1- نه‌كه‌یت كامێرای پێشه‌وه به‌كاربهێنێت: كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت به‌كارمه‌هێنه بۆ گرتنی وێنه‌كانت، چونكه كامێرای پێشه‌وه روونماكه‌ی زۆر كه‌مه، له كاتی دابه‌زاندنی وێنه‌كه‌شت له ئینستگرامدا شێوه‌یه‌كی ناشرینت پێده‌به‌خشێت، بۆیه له كامێرای پێشه‌وه خۆت به دووربگره. 2- سوود له ئه‌پڵیكه‌یشنی كامێراكانی تر وه‌ربگره: گۆگڵ بلای پڕه له ئه‌پلیكه‌یشنی زۆر نایاب بۆ كامێرا‌كان وه‌ك vsco و camera + به‌م ئه‌پڵیكه‌یشنانه ده‌توانیت رووی وێنه‌كان و ته‌ركیزیان دیاریبكه‌یت له‌گه‌ڵ خێرایی وێنه‌گرتنه‌كه به‌شێوه‌ی TIFF كه به ڕوونمایه‌كی به‌رز داده‌نرێت له گرتنی وێنه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گونجاوترینیشه بۆ دابه‌زاندنی وێنه‌كان له ئینستاگرامدا. 3- به‌كارهێنانی رووناكی سروشتی: رووناكی سروشتی زۆر باشتره له ڕووناكی فلاش بۆ گرتنی وێنه‌كان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كاریش هه‌یه هاوكارت ده‌بێت له جوانكردنی رووناكی له وێنه‌كانتدا، بۆ نموونه به‌كارهێنانی هه‌ور بۆ دروستكردنی قوڵی له وێنه‌كاندا، یاخود به‌كارهێنانی رووناكی ده‌ره‌وه‌ی تیشكی خۆر كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم و كلیپی هونه‌رمه‌ندان به‌كارده‌هێنرێت، تۆش ده‌توانیت سوودی لێوه‌ربگریت بۆ گرتنی وێنه‌كانت. خاك - س/ الشرق الاوسط T3
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure