به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه جیهانییه‌كان، زانایانی گه‌ردوونناس بۆچوونیان وایه كه ئه‌مڕۆ 21-8-2017 دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نی سروشتی رووده‌دات، كه ئه‌ویش خۆرگیرانی ته‌واوه‌تییه، به‌ڵام له چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا هه‌ستی پێده‌كرێت و به‌ڕوونی ده‌بینرێت. هه‌ر به بۆچوونی زانایان، ئه‌و خۆرگیرانه چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت، ئه‌ویش له كاتژمێر 9:00ی به‌یانی تا 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی ئه‌مریكا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی كه ئاره‌زووی بینینی ئه‌و دیارده‌یه ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ رووده‌كه‌نه ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی ئه‌مریكا كه دیارده‌كه‌ی لێوه به‌ڕوونی ده‌بینرێت. به‌وپێیه‌ی ئه‌و دیارده‌یه نزیكه‌ی له سه‌ده‌یه‌كدا یه‌ك جار به‌وشێوه‌یه رووده‌دات، په‌یوه‌ندیشی به كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كان و كاتی شه‌و و رۆژه‌وه هه‌یه، بۆیه له ناوچه‌كانی تر هه‌ستی پێناكرێت و نابینرێت. خاك – لانه كاشان سه‌رچاوه: sky news arabic
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure